English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پاڵاوتنی یۆرۆ.. ئینگلتەرا گۆڵبارانی مەکدۆنیای باکووری کرد
2023-06-19 [11:32 AM]

ZNA - هەولێر


لە یاریێکی تری پاڵاوتنەکانی یۆرۆی 2024دا، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا میوانداری هەڵبژاردەی مەکدۆنیای باکوور کرد.

 

هەڵبژاردەی ئینگلتەرا توانی بە ئەنجامێکی گەورە و بە حەوت گۆڵی بێبەرامبەر شکست بە مەکدۆنیا بهێنێت.

 

ئینگلتەرا سێ گۆڵی لە تایمی یەکەم و چوار گۆڵی لە تایمی دووەمدا لە ڕێگەی یاریزانان بۆکایۆ ساکا دوو گۆڵ و هاری کەین دوو گۆڵ و مارکۆس راشفۆرد و کالڤن فیلیپسەوە لە خولەکەکانی 29، 38، 45، 47، 51، 64 و 73 تۆماریانکرد.

 

لە یاریێکی تری هەمان کۆمەڵەدا، هەڵبژاردەی ئۆکرانیا میوانداری ماڵتای کرد،

 لە ئەنجامدا ئۆکرانیا توانی یارییەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر شکست بە ماڵتا بهێنێت.

 

بەو ئەنجامانە، ئینگلتەرا بە کۆکردنەوەی 12 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەدا دێت، ئۆکرانیاش 6 خاڵی هەیە و لەپلەی دووەمە.





ئەم هەواڵە 517جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad