English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆن ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکاني عێراق دەست پێکرد
2023-06-21 [03:00 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

دوێنێ سێشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لەمیانی کۆبوونەوەی ئاسایی خۆیدا، رۆژی ١٨ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵی، وەک رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاری کرد.

ئەندامی تیمی راگەیاندن لە کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، عیماد جەمیل لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاندووە کە دوای بڕیارەکەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ئامادەکارییەکانی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەست پێ کردووە.

عیماد جەمیل باسی لەوەیش کردووە کە لە رۆژی ١٦ی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ، دەنگدانی تایبەت و لە رۆژی ١٨ی ھەمان ئەو مانگە، دەنگدانی گشتیی لە ھەڵبژارنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ئەنجامدەدرێن.

ئاشکراشی کردووە لە رۆژی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا، ٤٧ ھەزار و ٧٥٥ سندوقی دەنگدان دادەندرێن کە بەسەر ٧٠٠٨ بنکەی دەنگداندا دابەش دەکرێن.

راشیگەیاندووە کە ٢٣ ملیۆن و ٣٦٧ ھەزار و ٨١ کەس لە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا، مافی دەنگدانیان هەیە و لەو ژمارەیە ١٨ ملیۆنیان دەنگدەری نوێن.

لە مانگی ئاداری ٢٠٢٣دا، لەمیانی دانیشتنی ئاسایی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقدا، دەنگ لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکان درا و پەسەند کرا.

بەپێی ھەمواری نوێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان، بەسیستەمی یەک بازنەیی ئەنجامدەدرێت کە ھەر پارێزگایەک دەبێت بە یەک بازنەی ھەڵبژاردن.

ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق، ماوەی ١٠ ساڵە ئەنجام نەدراوە.

دوایین ھەڵبژاردنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە عێراق لە ساڵی ٢٠١٣دا ئەنجامدرا و لە ساڵی ٢٠١٩دا، بە بڕیاری ئەنجوومەنی نوێنەران کاری ئەنجوومەنی پارێزگاکان سڕ کرا.





ئەم هەواڵە 739جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad