ZNA- هەولێر
سەرۆکی یەکێتیی هەناردەکارانی بەرهەمە نەوتییەحکانی ئێران ڕایگەیاند ئەفغانستان و عێراق بڕیاریان داوە بەنزینی پێویستی خۆیان لە ئوزبەکستان و ڕووسیا بکڕن لەبەر ئەوەی کوالێتیی بەنزینی ئێران باش نییە.
حەمید حسێنی ڕایگەیاند، ئێران بۆخۆی تووشی کورتهێنانی بەنزین بووە بەڵام ئەو بەنزینەی بۆ هەناردەکردن بەرهەمی دێنێ لە ناوخۆی ئێراندا بەکار نایەت لەبەر ئەوەی ناستانداردە و لە پاڵاوگە بچووکەکاندا بەرهەم دێت.
بە گوێرەی بەڵگەنامەیەکی نهێنیی وەزارەتی نەوتی ئێران کە سێ مانگ لەمەوبەر بڵاو کرایەوە، زیاتر لە 75٪ی ئەو بەنزینەی لە ناو ئێراندا بەرهەم دێت ناستانداردە و بەکارهێنانی مەترسیی زۆر بۆ تەندروستیی مرۆڤەکان ساز دەکات.
ئەم هەواڵە 157جار خوێندراوەتەوە |