عه‌بدولوه‌هاب ساعدی، فه‌رمانده‌ی ده‌زگای دژه‌تیرۆری عێراقی جه‌ختی كرده‌وه‌و هه‌ر كاتێك فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق فه‌رمانیان پێ بكات، هێزه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی له دژی چه‌كدارانی په‌كه‌كه ئاماده‌ن.
ئه‌م گوتانه‌ی ساعدی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا له وه‌ڵامی پرسیارێكی په‌یامنێری ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیدا هاتوون و گوتی: ئه‌ركی ده‌زگاكه‌یان له‌چوارچێوه‌ی یاسادا رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆره به هه‌موو پێكهاته‌كانییه‌وه و ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنیش له دژی په‌كه‌كه، پێویستیی به فه‌رمانی محه‌مه‌د شیاع سوودانی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانه.
له‌باره‌ی هه‌ماهه‌نگیشیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، ساعدی دووپاتیكرده‌وه، هاوكارییه‌كی به‌هێز له‌نێوانیاندا هه‌یه.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |