English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پێگەی کورد لە قەوارە سیاسی و ئابوری و مێژوویەکاندا
2023-06-23 [01:32 AM]

نووسینی:هۆزان موئەیەد عەلی


هەرێمی کوردستان لە ڕووی پێگەیاندنی سیاسیەوە هەرێمیکی دەستوری و یاسایی و سیاسیە، بریارەکانی دەستورین،بۆ پاراستنی قەوارەی سیاسی زەمینەیەکی باشی وەبەرهێنان دروست دەکات بۆ پێشکەوتنی ئابوری و سەقامگیری و سیاسی لە هەرێمی کوردستاندا، قەوارەیەکی دەستوریە لەچوارچێوەی عێراقی فیدرالە، مافە دەستوریەکان لە پەرلەمانی خۆی دەردەچێت، و بە پێ بڕگەوماف و یاساکان ڕەوایەتی دەستوری هەیە و ڕێگە پێدراوە،بەڵام بۆ دۆخی ئێستاو بەهۆی سەپاندنی ئەو هەموو کۆتو بەندو بارگرانیەی کە لە پەرلەمانی عێراق کە بەناوی شەفافیەت و یەکسانیەوە رووبەروی هەرێمی کوردستان بویتەوە، لە رووی قەوارەی سیاسی دەستوریەوە فراوانتر دەبێت، لە روی پاراستنی مافە دەستوریەکان قەوارەی هەرێمی کوردستان لەسەر روی هەموو بەرژەوەندیەکانی خەلکی کوردستانە،ئەو بڕیارانەی لە پەرلەمان دەردەچیت، لە رێگای بڕگەیەکی ئاسایی  مادەی (١٣)و(١٤) تایبەت بە داهاتی نەوت 
بەناردنی بەشە بودجە ئەوەش ئەوی دەرخسێت کە دەسەڵاتدارانی ئێستای عێراق بە نەفەسی دژایەتی و بچوککردنەوەی هەرێمی کوردستان کار دەکەن، بەداخەوە دووبارە بەهۆی گرژیەکانی ناو ماڵی کورد بەهۆی مزایەدە سیاسیەکانەوە خەڵکی هەرێمی کوردستان جیابکاتەوە
 پارتی دیموکراتی کوردستان بۆئایندەی هەرێم و شایستەداراییەکان، ڕێگەنادات موچەی فەرمانبەران تێکەڵ بە ململانی سیاسی بکرێت لە بودجەدا، رێکەوتنەکان لەسەر روی بەرژەوەندیەکانەوەیە لەپێناو خەباتیکی ڕاستەقینەی نەتەوەی نیشتیمانی دەبێت، بومافە ڕەواکانی خەڵکی کوردستان،  پارتی دیموکراتی کوردستان لە زۆر بواردا پێشەنگە ئاشکرایە هەرێمی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان چوتەناو چوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خەڵکی کودستان، لەگشت بوارە جیاجیاکاندا،وەک ئاسایشی وڵات سەقامگیری سیستەمی نوێی پێگەی کوردستان لەڕووی تەکنەلۆژیای ژینگە لە گشت بوراکاندا.. بەڵام ئەم بوارە نوێیانە ئەم هەڵە  نارەخسێنن خاک فرۆشانە دەوڵەت لەسەر بێرۆکەی ئایدلۆژیای دژی دەوەستنەوە هەوڵدان بۆ نەهێشتنی قەوارەی هەرێم بە هەماهەنگی لەگەڵ خواستی دژمنان١٦ ئۆکتوبەرێکی دیکە ململانێ سیاسی بۆ بەرژەوەندیە تایبەتاکانی خۆیان دورخستنەوە لە ماف و بەرپرسیاریەتیەکان،هەولدانیان بۆ بچوک کردنەوەی قەوارەی هەرێم، بۆیە دەبێت بە وردی تیشک بخرێتە سەر ڕەوشی ئێستای هەرێمی کوردستان بەهای سیاسەت لەبەرچا بگیرێت لە ڕێگەی خویندنەوەکی شیکاریانە و  بەرچاوبێت بەرچاو ڕونیەک بۆ ئەگەرەکانی داهاتوی بخرێتە بەرنامەوە،هەموو کات پارتی دیموکراتی کوردستان دژی ئەو نادادی و غەدرە گەورانە دەوەستێتەوە کە لە  خەڵکی کوردستان دەکرێ،بەڵام ئاشکرایە فراکسێونە پارتیەکان لە هەوڵی جدی دابوون بۆ بەدەستهێنانی شایستە دارایەکان بۆ ئەوەی حکوومەتی عێراق پابەندێتی خۆی سەبارەت بەدانەوەی مووچە پاشکەوت کراوەکانی فەرمانبەرانی هەرێم جێبەجێ بکات، لە حالەتێکدا ئەگەر حوکمەتی عێراقی فیدراڵ پابەندیش نەبوایە،بەدڵنیایەوە لەداهاتودا حوکمەتی هەرێم لە ئاست بەرپرسیایەتی دانەوەی موچەی فەرمانبەران دەبوو،بەو ململانیە سیاسیە دوژمنانەی نادەستوریانەی یەکیتی دووبارە دژی دەستورو شایستەداراییەکان بووە  خاک فروشی و دژی پارتی دیموکراتی کوردستان بوە کاری گەری نەرێنی دەبێت بو کوردستان  شکستی  ناسولۆزمی کوردیە،
دەکرێ سادەترین وەڵام:-بۆ پرسیاری سەرەوە بریتی بێت لەوەی  کە پارتی دیموکراتی کوردستان  تەنها ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی خۆی ناکات بەڵکو لە خزمەت خاکی  پیرۆزی کودستانە،
مێژوو:-
 مێژوویک پڕە لە خەبات پڕە لە دەستکەوتی مەزن، فاکتەرێکی سەرەکی و گرینگی  کاریگەری مێژوو خەباتی کوردستانە،
هەرێمی کوردستان دەستکەوتە مێژوویە بەدی هێنراوەکانی بارزانی نەمرو گەلی کوردستانە،زەروریەتێکی مێژووی بۆ درێژە پێدانی خەباتوو تێکۆشانی گەلی کورد لە شازدەی ئابی ساڵی ١٩٤٦ ،لەقوناغە سەخت و دژوارەکاندا هەمیشە خۆی بە بەرپرس زانیوە،  ٧٥ساڵ  تێپەری بەسەر لەدایک بوونی پارتی و سەرەتایەکی تازەو خۆبەدەستەوە نەدان و تێکۆشان و ئاشتی و تەبای یەک ڕیزی پارتی دیموکراتی کوردستانە پارتیمان گرینگی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان داوە لای زۆر وڵاتانی دراوسێ و جیهان جێگای خۆی هەیە،پشتگیریەکانی ئەمریکا بۆساڵانی(١٩٩١)دەگەرێتەوە
ئەمریکاو جیهان پشتگیریان لە کورد کرد دەستکەوتە مەزنەکانی(بارزانی نەمر)بە خوێنی شەهیدان وکیماباران و ئەنفالکراوانی کوردستانە بوە،پشگیریان لەکورد کرد ناوچەی ئارامیان دامەزراند پشتگیریان لە سیستەمی فیدراڵی بۆ عێراق کرد،هەمیشە پارتی دیموکراتی کوردستان سروشتی پەیوەندیەکانی ئاشتی و تەبای و یەک ڕیزی و یەکهەڵوێستی بووە،بۆ سەرچاوەی وزە و هەرێمی کوردستان بوە،دەکرێت ئەمانە فاکتەری سەرەکیی بن،هێرشی سەدام و ساڵانێک ئاراستەکردنی بەرەو هەرێمی کوردستان  سەرکەوتنی کورد بەسەریان دەست کەوتێکی مێژوویە، لەمێژوو تومار کراوە،
ئاورێک لەمێژوی بزاڤی ڕزگاری خوازی کورد بدەین پەیوەندی ئەم بزاڤە بە هەموو جیهان بدەین،لە ڕێگەی دامەزراوە حکومیەکانەوە بەهای  سیاسیەت دروست بکرێت لە ناو هەر تاکێکی کۆمەڵگا لە ڕێگای خێزان و  قوتابخانە و ڕاگەیاندن سەرجەم دامەزراوەکان و  رێکخراوەکاندا کاریگەی  تەواویان هەبێت لە بوارە سیاسیەکاندا لەناو هەر تاکێکی کۆمەڵکا ئاشنا بونی کومەڵکا بە سیاسیەت و  ڕۆل و پێگەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموو پێوەرەکاندا بۆ هەر تاکێکی کۆمە ڵگا کە 
پارتیمان پارتێکی جەماوەری یە،گرنگی و بایەخی بە زۆر بوار داوە،
 یەکەم شت خاک و ئاڵای لای زور پیروزە،مساومە نەکردن لەسەر مافە ڕەواکانی میللەتەکەمان ،
ئابوری:-
لە دەست پێکێکی نوێوە بڕوانینە عێراق لە دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدامی دیکتاتۆر لەعێراق دا،هەرێمی کوردستان چۆتە قوناغێکی نۆیی لەژیانی سیاسەتی ئابوریەوە تەنانەت سەربازی و دبلوماسیەوە بەشێوەیەکی یاسای بودجە دوای ڕژێمی بەعس بۆ هەرێمی کوردستان دابین کرا،مانگانە بڕە پارەکی  باش دەهاتە هەرێمی کوردستان،دەرگای خێرو بەرەکەت لە ڕووی ئابوری هەرێمی کوردستان کرابۆە،سولفەی زەواج ،سولفەی عەقاری کشتوکاڵی،خانوبەرە پڕۆژەی بچوک،سەدان ملیۆن دۆلار درایە هاوڵاتیان، بەمەبەستی پڕۆژەی ستراتیژی خانوەبەرە،و خۆشگوزەرانی پێشکەشکرا،موچەخۆران موچەو دەرماڵەیان بەڕێژەکی زۆر زیادی کرد دەرچوی زانکوکان و پەیمانگاکان دامەزران،خۆش گوزەرانی ڕوی لەهەرێمی کوردستان کردبو بەلام دواتر مالیکی و شیعەکان هەرەشەی کەم کردنەوەو بڕینی بودجەیان دەکرد لە هەرێمی کوردستاندا،هوکارەکانی برینی بودجە یەکەم هۆکار:- 
یەکەم ڕێگەگرتن لە گەشەسەندنی ئابوری هەرێمی کوردستاندا
 دووەم:-ڕێگەگرتنی  هێزی پێشمەرگە بۆ ئەوەی لە ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکشینەوە،
 سێیەم:-هەندێک فشار لەناوچەکانی بەغدا دروست ببوو تا ڕێگری بکەن ‌لەگەشەکردنی زیاتری هەرێم،
ئەم فشارانەی مالیکی دەسەڵات دارانی شیعە وای کرد هەرێم ناچار بێت بیر لە بودنیادنانی ئابوری سەربەخۆی بکات،بۆ ئەم مەبەستەش هەرێمی کوردستان دەستی کردبە گەران و دۆزینەوەی نەوت دەرهێنان و فرۆشتن، هەرێمی کوردستان کەوتە قۆناغ و بارودۆخێکی قورسەوە،نرخی نەوت دابەزی کاریگەری ڕەوشی ئابوری هەموو وڵاتانی جیهانی گرتەوە،هێرشی داعش بۆسەر هەرێم هاتنی ملێونان ئاوارە بۆ هەرێمی کوردستان،کە ئەمانە هەرێمی کوردستانیان خستە دۆخێکی مەترسی داری ئابوریەوە،لە ساڵانی ڕابردوو دوای شەری داعش توشی جەنگێکی قورس بوە،هەرێم بە تەنها روبەروی ئەو فشارە ئابوریە بوە چونکە حوکمەتی ناوەندی بودجە نانێریت،هەندێک لە هێزە شیعەو سونەکان دژی کورد بۆ تیکشاندنی ئیرادەی کوردستان کاردەکەن،بویە هەرێم پشت بە داهاتی نەوت دەبەستێت هەرێمی کوردستان و سەرکردایەتی سیاسی تایبەت پارتی دیموکراتی کوردستان،کە سەرۆکایەتی  هەرێم و حوکمەت دەکات،بەرپسیاریەتی ئەو هەموو‌‌ قەیرانە سەختە بویتەوە بە تەنها بەداخەوە هاوپەیمانەکانیشی خۆیان لەو بەرپرسیاریەتیە  دەدزیەوە،
 سەرچاوە و داتا  ئابوریەکان:-
بە پێی سەرچاوە ئابوریەکان :-
 کەرتی کشتوکال لە هەرێمی کوردستاندا لە قوناغی دەسەڵاتی خۆماڵی کوردی،سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم لەساڵی(٢٠٠٣)نزیکەی ٪٣٥ ی دانیشتوانی هەرێم خەریکی پیشەی  کشتوکاڵی بونە
بەپێی ڕاپۆرتەکان، لەو ساڵانەی بەدواوە کەرتی کشتوکاڵ٪٩بوە،دەکری،بۆیە هەرێم زۆرتر لەسەر کەرتی نەوت کاردەکات،قەیرانە ئابوریەکان
بێگومان بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە پێویستی بەلێکۆڵینەوەو توێژینەوەی دوور و درێژی شارەزایانی ئەو بوارە هەیە،
 پارتی دیمورکراتی کوردستان گرنگی بە قەوارەی هەرێمی کوردستان داوە و لای زور وەڵاتانی دراوسێ و جیهانی جێگای خوی هەیە،
 گرنگی بەپەیوەندیەکان داوە لەگەل لایەنە سیاسیەکان ،گرنگی بە هەموو سێکتەرەکانی ژیان داوە وەک پەروەردە و تەندروستی و رۆشنبیری هتد،خزمەتی زۆری هەموو  وچینەکانی کردووە وەکوو ماموستایان قوتابیان لاوان نوژداران و جوتیاران هتد ڕێگایان لو کراوەیە،دیسان لەڕوی سەربەخویی پارتیمان خاوەن بریار و ریفراندۆمی سەربەخوی کوردستانە کە تاپۆیەک بۆ میللەتەکەمان زامن کردیە،
لەچوارچێوەی ئەم بارو دۆخە نوێییەدایە کە کورد بووە بە بەشێک لەهاوکێشەی جیهانی،بەهۆی گوتارو شێوازی حوکمرانی هەرێمی کوردستان،مێژوو شاهێدە لەسەر ئەوەی دەنوسم و لە مێژوو تومار کراوە سەرۆک و رابەر و مەرجەعی گەلی کوردستان سەرۆک مەسعود بارزاینی ئەم بریارە چارەنوس سازەی داوە بە هەماهەنگی لە گەڵ هەموو لایەنە کوردستانیەکان کە زۆربەی هەرە زۆری میللەتی کوردستان دەنگی لەسەر داوە،دیسان پارتیمان بەرنامەی تۆمکە لەڕوی ئەمن و ئاسایشی وەڵات بەخوی هەیە و لە زۆربەی وەڵاتانی دراوسێ ئاسایش بەرقرارەترە لەڕووی ئەمنی کوردستانی پاراستووە لە هەموو نەهامەتیەک کە هەر تاکێکی کوردستان ئارامی و خوشگوزەرانی دابین کردوە،
 بۆیە لەسەرمان،پێویستە ئێمەی کوردستانیان بە هەماهەنگی یەکتری هەر تاکێکی ئەم کوردستانە ئەم دەستکەوتانە بپارێزین،تاکە چارەسەر ئەوەیە زیاتر خۆڕاگر بین و ملکەچی داواکایەکانی بەغدا نەبین،ئەو داوکاریانەی بەغدا ئەگەر ملکەچیان بین قەوارەی هەرێمی کوردستان بونی نامێنی،ئەم دەستکەوتە مەزنانەی هەرێمی کوردستان بە ئاسانی نەهاتیە کایەوە زۆر قوربانی زۆر دراوە تاکو کورد گەیشتوتە ئەم رۆژە،دەریای خوێنمان رشتووە بۆ ئەم کوردستانە نابێت بەفیروی بدەین دەبێت خزمەتی زیاتری خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانمان بکەین پێشمەرگە دێرینەکان و خێزانیان وەک ئافرەتانی شۆرش کە دڕێغیان نەکردووە پێشمەرگەکانی شۆرشانی ئەیلول و گوڵان دەبێت جێگای شانیزیمان بن،ئەرکە لەسەر شانمان وەڵاتی خومان زور خوش بوێت کە مافی ئێمەی دابین کردووە و ڕۆژ بەڕۆژ خزمەتی زیاتر پێشکەشمان کردووە،بێت بە کوێرای چاوی دوژمنانی میللەتی کورد،من بروام وایە دەبێت هەر کەسێکمان لەلای خویەوە دلسوزی ئەم خاک و وەڵاتە بێت تا بگەین بە ئامانجە گەورەکە ئەویش وەڵاتی سەربەخوی کوردستانە کە دەبێت خەونێکی گەورەی هەمومان بێت دەوڵەتی کوردستان ببێنین لەسەر دەستی ڕابەرمان و پێی شاد ببین 
، پارتیمان لە روانگەی هەستکردن بە بەر پرسیاریەتی بەرامبەر بە ژیان و بژێوی هاوڵاتیانی کوردستان هەوڵی زۆریدا کە مادەو برگە و یاسادەستوریەکانی بودجە بە گوێرەی ئیدارەی دەوڵەت و رێکەوتنی کابینە حوکمەتێکی فیدراڵ بێت،ئێستا ئەوەی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی دەگوزەرێت تەنها لایەنە سیاسیەکانی کورد پێگەی خویان لاواز دەکەن و پەرتەوازە دەبن و لایەنە عیراقیەکان بە پێکەنینەوە لێیان دەروانن سەد سالیش بکەی پێگانە پەرستی دوای هەر دێنەوە ئەوەی لە بەغدا پێگەی کوردی هێشتووە تەنها پارتەکەمانە،یەکیتی نیشتیمانی کوردستان دوای خیانەتی شازدەی ئوکتوبەر کە کەرکوکی فرۆشت دەبێت لە مێژوو تۆمار کراوە،ئێستاش ئەوەی دەگوزەرێت لە بەغدا تەنها موزایدەی سیاسییە،یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی بەغدا ئامادەن هەموو خیانەتێک بکەن، بۆئەوەی شکستی بە پارتیمان  بێنن لە کاتێک نوێنەرانی پارتیمان لەکۆبونەوەکی چردابون لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق بۆگەیشتن بەو ڕێکەوتنانەی ناکۆکیانەی سەبارەت بە پرۆژە یاسای بودجە هەبون بەڵام خیانەتەکانیی یەکیتی دووبارە لەمێژوودا تۆمار کرا،بەڵام دوای هەر پارتی بەسەر بەرزی دەگەڕێتەوە،لە ژێر هەموو فشار و تێکدان و ئاڵوزی ئەنجامەکەی ڕون دەبێت خەڵکی جەماوەری بەشەرەفی کوردستان بە حەقیقەتی هەمویان ئاشنا دەبن و سەرفرازی هەر پاڕتە خاوەن هەلوێستە نەگوڕەکە دەبێت کە سەروکێکی حەکیمی هەیە ئەویش جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی پارتەکەی فێری ڕەوشت و بەرزی خونەچەماندن بو دوژمنان مساومە نەکردن لەسەر مافە ڕەواکانی پارتیمان و میللەتەکەمان،دیسان کورسیەکان شاهێد دەبن کە چون پارتی ڕێژەی زیاتر دەکات چەند دژایەتی پارتی دەکەن لاوازە دەبن لەبەر ئەوەی بۆ خەڵکانی بروایان بە وان هەیە ڕاستیەکە دیار دەبێت چونکە هەرێمی کوردستان موڵکی گەلی کوردستانە بەهەمی خوێن و خەباتی گەلی کوردستانە،هەر ئاوەدان بێت کوردستان ئاڵاکەمان شەکاوە بێت.





ئەم هەواڵە 1765جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad