ZNA- هەولێر
ژمارەیەکی زۆر لە بەڵێندەران و وەبەرهێنەرانی کەرتی بیناسازی لە ئێران بە هۆی بارودۆخی خراپی ئابووریی ئەم وڵاتە کۆچیان کردووە و سەرمایەکانیان بۆ تورکیا و جۆرجیا گواستووەتەوە.
جێگری سەرۆکی یەکێتیی فرۆشیارانی خانووبەرە لە ئێران بە ئاژانسی ئیلنای ڕاگەیاند بە هۆی ئەوەی وەبەرهێنەرانی کەرتی خانووبەرە لە ئێران داهات و سوودی گونجاویان نییە، چالاکییەکان و سەرمایەی خۆیان بۆ دەرەوەی ئێران و بە تایبەت بۆ تورکیا و جۆرجیا گواستووەتەوە.
داود بەیگی نەژاد، ئاماژەی بەوەش کرد کۆچکردنی وەبەرهێنەرانی ئێران، بووەتە هۆی گەشەی بازاڕی وڵاتانی دیکە و دەرچوونی بڕێکی زۆر دۆلار لە ناو بازاڕی ئێران و جەختیشی کردەوە دەرچوونی ئەو سەرمایە زۆرە بۆ دەرەوە بۆ ئابووریی ئیران زۆر مەترسیدارە.
ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە |