ZNA - هەولێر
شارەزایەکی ئەمنی، هۆشداریدا لە پڕۆژەیەکی ئەمەریکی کە ئامانجی جێبەجێکردنی رێککەوتنی سەدەیە، ئەویش دۆزینەوەی زەوییە لە بیابانەکانی ڕۆژئاوای عێراق بۆ نیشتەجێکردنی فەڵەستینیەکان لەم ناوچەیەدا، جگە لەوەی لە دوو وڵاتی دیکەی عەرەبیدا نیشتەجێیان دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، عەمید عەدنان ئەلکینانی، شارەزاییەکی ئەمنی خانەنشینکراوە، بە پێگەی مەعلومەی ڕاگەیاند، "ئەمەریکا لە عێراق و سووریادا ئامادەیە و هەندێک بنکەی کۆنترۆڵکردووە، لەنێویاندا بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد، هەروەها لە خاکی عێراقدا لە ڕێگەی دەروازەی سنووری جەریشانەوە لەگەڵ کوێت جوڵە دەکات بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیل.
ئەلکینانی ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمەریکا سەرکردایەتی پلانێک دەکات بۆ جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتنە سەدەیەی کە لەبیرکراوە، لەکاتێکدا هێزەکانی لە ناوچەی ڕۆژئاوا و ئەودیوی سنوورە کراوەکاندا دەجوڵێنێت، بۆ دەستکاریکردنی بیابانی ڕۆژئاوا، چونکە مەبەست لێی ئەوەیە لە ڕێگەی پلانێکەوە فەلەستینییەکانی عێراق، ئوردن و میسر لە ناوچە داگیرکراوەکانەوە رابکێشێتە ئە ناوچانەوە".
گوتیشی: "پەیوەندییەکی باش هەیە کە لەم ماوەیەی دواییدا پەرەی سەندووە لە نێوان ئەو سێ وڵاتەی کە پێشتر باسمان کرد و ئەمەش پەسەندکردنی پڕۆژەی ڕێککەوتنی سەدە لەسەر ئەو وڵاتانە پشتڕاست دەکاتەوە، لەکاتێکدا ئەمەریکا هەوڵدەدات نزیکەی دوو ملیۆن و 400 هەزار فەلەستینی نیشتەجێ بکات لە بیابانی سینا، هەروەها ملیۆنێک 200 هەزار فەلەستینی دیکە لە دۆڵی ئوردن، وە ملیۆنێک و 200 فەلەستینی تر لە بیابانی ڕۆژئاوای عێراق.
ئەو شارەزا ئەمنیە دەشڵێت: "سندوقێک هەیە کە لەژێر ناوی سندوقی نیشتەجێکردنی فەلەستین دامەزراوە، بە مەبەستی ڕاکێشانی پارە لە وڵاتانی ئەوروپی و عەرەبی بۆ دابینکردنی دارایی و پاڵپشتیکردنی ئەو فەلەستینیانەی کە لە وڵاتانەدا نیشتەجێ دەکرێن".
ئەم هەواڵە 409جار خوێندراوەتەوە |