English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نوێترین ڕیزبەندی فیفا بۆ باشترین هەڵبژاردەکانی جیهان
2023-06-29 [11:39 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ پێنجشەممە فیفا نوێترین ڕیزبەندی جیهانی بڵاوکردەوە و ئەرجەنتینی پاڵەوان مۆندیالی قەتەر لە ڕیزبەندی یەکەمدا ماوەتەوە.

 

ئەرجەنتین بە 1843.73 خاڵ پێشەنگی گرتووە، دوای ئەویش فەڕەنسا دێت بە 1843.54 خاڵ، سامبای بەرازیلیش سێهەمی ڕیزبەندی جیهانە، هەڵبژاردەی پۆرتوگالیش وەکو خۆی لە ڕیزبەندی نۆیەمدا ماوەتەوە.

 

هەڵبژاردەکانی ئینگلاند ( بۆ چوارەم )، و کرواتیا ( بۆ شەشەم ) پلەیەک چوونە پێشەوە، بەلجیکا و هۆڵەنداش پلەیەک دابەزین.

 

گەورەترین بازدانی بەرەو دواوە هەڵبژاردەی وەیڵز تۆماری کرد، کاتێک لە ڕیزبەندی 27 ی جیهانەوە دابەزی بۆ ڕیزبەندی 35 هەم.

 

لە ئاسیاش، هەڵبژاردەی عێراق سێ پلە دابەزی و چووە ڕیزبەندی 70 هەمی جیهان، لە کاتێکدا ژاپۆن لە پێشەنگی هەڵبژاردەکانی کیشوەری ئاسیا ماوەتەوە.

 

یاریگا





ئەم هەواڵە 556جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad