هەولێر – ZNA
لە دوای نمایشکردنی فیلمی "13 یوم" لە سینەماکانی میسر، ئێستا لە سینەماکانی کەنداو نمایش دەکرێت. ئەم بەرهەمە سینەماییە لە یەکەم رۆژی جەژندا لە سینەماکانی میسر بڵاوکرایەوە و داهاتی 920 هەزار و 852 جونەیهی بەدەستهێناوە و ئیستا داهاتی گەیشتووەتە 30 ملیۆن و 515 هەزار جونەیهە. فیلمەکە باس عزەدین دەکات کە دوای 25 ساڵ دەگەڕێتەوە میسر و دەیەوێت کۆشکێک بفرۆشێت کە بە میرات لە باوکییەوە بۆی ماوەتەوە، بەڵام دەنگۆی ئەوە هەیە کە رۆحی دیکە تێیدا دەژین. ئەم بەهەمە لە دەرهێنانی وائیل عەبدوڵڵایە و هەریەک لە ئەحمەد داود، دینا شەربینی و شەریف مونیر رۆڵی تێدا دەگێڕن.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad