English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
بۆ جاری چواره‌م ماوەی ئەرکی سکرتێری گشتیی ناتۆ درێژکرایەوە
2023-07-04 [02:28 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بۆ جاری چوارەم بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە.

لە راگەیەندراوێکدا کە لەلایەن ناتۆوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە وڵاتانی هاوپەیمان رێککەوتوون لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی یانس ستۆڵتنبێرگ کە لە ٣٠ ئەیلوولدا کۆتایی دێت.

ئاماژە بەوە کرا بڕیارەکە لە سەروبەندی لووتکەی ناتۆ کە لە رۆژانی ١١-١٢ی تەمووزدا لە شاری ڤیلنیوس سازدەکرێت، لەلایەن سەرۆکی دەوڵەت و حکوومەتەکانەوە پەسەند دەکرێت.

بەو بڕیارەش، یانس ستۆڵتنبێرگ هەتا یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ وەک سکرتێری گشتیی ناتۆ بەردەوام دەبێت لەسەر ئەرکەکەی.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستۆڵتنبێرگ لە لێدوانێکیدا سەبارەت بە بڕیارەکە رایگەیاند: ''شەرەفمەندم بە بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکەکەم لەلایەن هاوپەیمانانی ناتۆوە''.

یانس ستۆڵتنبێرگ لە یەکی تشرینی یەکەمی ٢٠١٤ەوە ئەرکی سکرتێری گشتیی ناتۆ بەڕێوەدەبات.

یانس ستۆڵتنبێرگ کە سەرۆکوەزیرانی پێشووی نەرویجە، پێشتر سێ جار ماوەی ئەرکەکەی وەک سکرتێری گشتیی ناتۆ درێژکراوەتەوە.

 

AA





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad