ZNA - هەولێر
وەزارەتی بەرگری چین، رایگەیاند، فرۆشتنی چەکی نوێی ئەمەریکا بە تایوان ئەم دوورگەیە دەکاتە بەرمیلێک باروتی تەقەمەنی.
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی بەرگری چین، رایگەیاند، ئێمە بەتوندی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە دابینکردنی چەکی ئەمەریکا بۆ دوورگەی تایوان، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمەریکا بە بێ لەبەرچاوگرتنی نیگەرانییە سەرەکییەکانی پەکین، دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی چین دەکات و هەوڵدەدات گرژی و ئاڵۆزییەکان لە دوورگەی تایوان زیاتر بکات.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، چین داوا لە ئەمەریکا دەکات پابەندی پرەنسیپی "یەک چین" بێت و دەستبەجێ فرۆشتنی چەک بە تایوان و هەروەها هەر جۆرە پەیوەندییە سەربازییەکانی نێوان ئەمەریکا و ئەم دوورگەیە ڕابگرن.
جەخت لەوە شکراوەتەوە، کە سوپای چین خۆیی لە شەڕ دەپارێزێت بۆ ئەوەی بە توندی سەروەری نیشتمانی و یەکپارچەیی خاکی بپارێزێت، هەروەها ئاشتی و سەقامگیری لە دوورگەی تایوان بپارێزێت.
هەفتەی ڕابردوو پنتاگۆن ڕاپۆرتێکی بڵاوکردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڕێگەی بە فرۆشتنی چەک بە تایوان داوە بە بڕی 440 ملیۆن دۆلار.
ئەم هەواڵە 187جار خوێندراوەتەوە |