هەولێر : ZNA بۆ بە دەستهێنانی جەستەیەکی ریک و ڕزگار بوون لە کێشی زیادە، پێویستمان بەوەیە بە دوای خۆراکی نموونەییدا بگەڕیین کە وامان لێبکات کە تەندروستیمان بەرەو باشتر بروات و یارمەتیدەرمان بێت لە رزگار بوون لە کێشی زیادە.
پسپۆڕانی بواری تەندروستی یەکێک لە گرنگترین جۆری خواردنیان دەست نیشان کردووە بۆ ئەو مەبەستە ئەویش خواردی لیمۆ. دوو رێگای ئاسانیان هەڵبژاردوە بۆ خواردنی لیمۆ:
1.دروستکردنی شەربەتی لیمۆ لەگەڵ مۆز و بیبەری سوور، نیو لیترئاو،پاشان پێکهاتەکان بە باشی تێکەڵ بکە، دوو کاتژمێر جارێک بیخۆرەوە
2.دووەم تێکەڵە کە دەتوانی بەکاریبهێنیت بۆ دابەزاندنی کێش بە بەکارهێنانی ئەم پێکهاتەیە ئەویش تێکەڵکردنی چا، کوپێک ئاوی کوڵاو، پارچەیەک لیمۆ، پاشان بەیانیان لەسەر گەدەیی بە تاڵ بیخۆ
. پسپۆران پێشنیاری ئەوەمان بۆ دەکەن کە خواردنی لیمۆ بۆ ژەمەکانمان زیاد کەین کە یارمەتیدەرێکی باشە بۆ تەندروستێکی باش و کەمکردنەوەی جەورییە زیادەکانمان.
ئەم هەواڵە 118جار خوێندراوەتەوە |