ZNA- هەولێر
ھێزی دەریایی ئەمریكا دەڵێت ئێران ویستوویەتی لە گەرووی ھۆرمز دەست بەسەر دوو كەشتیدا بگرێت، بەڵام ئەوان پێشیان پێگرتووە.
تیم ھاوكینز گوتەبێژی ھێزی دەریایی ئەمریكا لە كەنداو ئەمرۆ چوارشەممە ٥ی تەمووز رایگەیاند بەلەمە شەڕەكەرەكانی ئێران ویستوویانە دەست بەسەر دوو كەشتی نەوتھەڵگر لە گەرووی ھۆرمزدا بگرن، بەڵام دوای كاردانەوەی ئەوان ناچار كراون دووربكەونەوە. كردوون.
تیم ھاوكینز دەڵێت كەشتییەكان بەشێوەی یاسایی بەگەرووی ھۆرمزدا تێپەریون و ھێزەكانی ئێران تەقەیان لە یەكێك لە كەشتییەكان كردووە، بەڵام دوای كاردانەوەی ئەمریكییەكان ناچاركراون لەكەشتییەكان دووربكەونەوە.
ئەم هەواڵە 112جار خوێندراوەتەوە |