ZNA: هەولێر بۆنی ناخۆشی جەستە تەنها پەیوەندی بە ئارەقرکردنەوە نیە، بەڵکو ئەو خۆراکانەی هەڵیدەبژێریت و شێوازی خۆراکەکانت کاریگەریان هەیە لەسەر بۆنی جەستەت، ئەو خۆراکانەی یارمەتیدەرن بۆنی خۆشی جەستەت بریتین لە
.
یەکەم: میوە مزرەکان
کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر نەهێشتنی بۆنی ناخۆشی جەستە، وەکو پرتەقاڵ، ئەنەناس، شلیک، سێو و هەمو ئەو میوانەی مزرن
.
دوەم: هێل
بەکارهێنانی بڕێکی کەم لە هێل لە خۆراکەکانتدا بۆنی جەستەت خۆشدەکات.
سێیەم: چای یاسەمین
هەمو ماددە ژەهراویەکانی جەستە فڕێدەداتە دەرەوە، کرداری هەرس باشتر دەکات و بۆنی جەستە خۆش دەکات.
چوارەم: رۆزماری
دەتوانیت لە خۆراکەکانتدا بەکاری بهێنیت و لە بۆنی ناخۆشی جەستەت دوربکەویتەوە
.
پێنجەم: ئاو و لیمۆ
تێکەڵەی ئاو ولیمۆ جگە لەوەی چەندین سودی تەندروستی بە جەستە دەبەخشیت، رێگری دەکات لە ئارەقکردنەوە و بۆنی جەستەت خۆش دەکات.
شەشەم: دارچینی، نەعنا، جاترە
بە سێ خۆراکە بۆن خۆشەکە ناسراون و بۆنێکی خۆش بە جەستەت دەبەخشێت.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |