ZNA:هەولێر ئاگاداری بەکارهینانی دەرزی تیکەلە بن کە لە دەرزی (ڤۆلتارین و دیکسامیسازۆن)پیک هاتووە، ڕاستە بە ماوەیە کەم ئازارەکەت لەناو دەبات، بەلام دواتر زۆرترین زیانت لی دەدات .
ئەگەر سودی هەبوایە کۆمپانیاکان خۆیان تیکەلیان
دەکرد.
هەندێک لەو زیانانەی کە هەیەتی:
① گەدە توشی ئازاری زۆر دەکات هەندێک جار زۆر بەکارهێنانی دەبیتە هۆی برینی گەدە.
② زیانی بۆ گورچیلە هەیە و گورچیلە توشی ئازار دەکات چونکە ئەو دەرزیە زیاتر لە دوو دەرمان تێکەڵ دەکات ئەمەش فرمانی گورچیلە سست و لاواز دەکات.
③ بەرگری مرۆڤ کەم دەکاتەوە.
④ زۆر بەکارهێنانی توشی داخورانی ئێسکمان دەکات.
⑤ ئەو دەرمانانە لەوەیە هەندیک جار کارلیک بکەن و جگەر و گورچیلە و گەدە ژەهراوی دەکەن.
⑥ئەو مندالانەی تایەکی زۆریان هەیە و توشی پەتا بونە ئەو دەرزیە بدەن ئەگەری گەشکەیان لێ دەکرێت.
⑦ مودمین بون پێوەی کەسانێکی زۆر ئەو دەرزیە بەکار دێنن بەڕادەیەک مودمین دەبن پیوەی.
⑧ ئەو کەسانەی شەکرە یان زەختیان بەرزە لەکاتی بەکارهێنانی زیاتر بەرزی دەکاتەوە.
⑨ ئازاریکی زۆری هەیە هەندێک جار شوینەکەی خڕ دەبێت.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |