English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
هێرشێکی چەکداری دەکرێتە سەر بنکەیەکی پۆلیس لە شاری زاهیدانی ئێران
2023-07-08 [09:06 AM]

ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ شەممە، میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، کە پۆلیسێک لەکاتی هێرشێکی چەکدارە نەناسراوەکان و خۆکوژەکان بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیس لە ناوچەیەکی باشووری رۆژهەڵاتی ئێران کوژراوە.

ئاژانسی هەواڵی "فارس"ی ئێران لە زاری شەمس ئابادی، داواکاری گشتیی شاری زاهیدان بڵاویکردەوە، "بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، 8ی تەمموزی 2023، ژمارەیەک چەکداری نەناسراو هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی پۆلیسی زاهیدان و پێکدادانەکەش هێشتا بەردەوامە".

دەشڵێت: دوو لە هێرشبەرەکان پشتێنی تەقینەوەیان تەقاندووەتەوە لە هێرشەکەدا کە لە شاری زاهیدانی ناوەندی پارێزگای سیستان و بەلوچستان ئەنجامدراوە.

ئاژانسه ئێرانییەکه ئاماژەی بەوەداوە، که دوو لەهێرشبەرەکان "پشتێنەی بۆمب رێژکراویان پێبووە، له کاتێکدا دەستپێشخەرییان کردووه بۆ تەقاندنەوەی خۆیان".

پارێزگای سیستان و بەلوچستان دەکەوێتە باشووری رۆژهەڵاتی ئێران لەسەر سنووری نێوان پاکستان و ئەفغانستان و لە رووی رووبەری دووهەمین پارێزگای ئێرانە و پایتەختەکەی زاهیدانە.

 

 

 





ئەم هەواڵە 166جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad