English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕەوتی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەرانی دەست پێکرد
2023-07-09 [02:21 AM]

ZNA- هەولێر


داود سەلمان، بەڕێوەبەری راھێنانی سەربە کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاند، بەپێی یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ھەموارکراو، ھەر دەنگدەرێکی هەڵگری کارتی دەنگدانی کاتی کە وێنەی لەسەر نییە، ناتوانێت لە ھەڵبژاردنەکانی داھاتوودا دەنگ بدات.

داود سەلمان داوایشی لەو دەنگدەرانەی کە کارتی دەنگدانی کاتییان ھەیە وێنەی لەسەر نییە کرد، سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردنی دەنگدەران بکەن بۆ ئەوەی داتاکانی بایۆمەترییان نوێ بکەنەوە.

داود سلمان هەروەها گوتی: قۆناغی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران رێگای داوە بە گواستنەوەی دەنگدەران لەنێوان پارێزگاکان جگە لە پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان، چونکە ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان، پارێزگاکانی ھەرێمی کوردستان ناگرێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 511جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad