هەولێر – ZNA بەشی پێنجەمی زنجیرە فیلمی سینەمایی "Indiana Jones" بەناوی " Jones and the Dial of Destiny" لە سینەماکانی جیهاندا پێشاندەدرێت و داهاتی بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە لە 30ـی حوزەیرانی 2023 بڵاوکرایەوە و داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 102 ملیۆن و 3056 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا 130 ملیۆن و 547 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 34 خولەکە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 60 ملیۆن و 368 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 70 ملیۆن و 179 هەزار دۆلارە.
یەکەم نمایشکردنی فیلمەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی 76مین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان نمایشکرا و هاریسن فۆرد، ئەکتەری سەرەکی فیلمەکە لە نمیاشەکە ئامادەبوو.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |