English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
نیویۆرک: بەهۆی باران بارینی بەخورەوە باری نائاسایی راگەیاند
2023-07-10 [09:05 AM]

​ZNA - هەولێر


ئەمڕۆ یەکشەممە بارانێکی بەخوڕ لە ویلایەتی نیویۆرک باریووە و لافاوێکی مەترسیدار لێکەوتووتەوە،  ئەمەش وایکردووە دەسەڵاتداران باری نائاسایی ڕابگەیەنن.

بەپێی هەواڵی میدیاکان، ژنێک لەکاتی هەوڵدان بۆ دەرچوون لە ماڵەکەی لەگەڵ سەگەکەی لە دۆڵی هادسۆن گیانی لەدەستداوە، کاتێک سەگەکە بە ئاودا بردراوە.

حاکمی ویلایەتی کاتی هۆشۆڵ باری نائاسایی لە ئۆرنج کاونتی لە باکووری ڕۆژئاوای شاری نیویۆرک و ناوەڕاستی ئۆنتاریۆ ڕاگەیاند، ئاماژەی بەوەشکرد بارینی 200 ملیمەتر باران، بووەتە هۆی هەڵسانی لافاو و مەترسی بۆ سەر ژیانی خەڵک.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لەم بارودۆخە کەشوهەوایەدا لە قۆناغێکی مەترسیدار نزیک دەبینەوە"، هەروەها

کارەبای زیاتر لە 12 هەزار کەس پچڕاوە.

خزمەتگوزاری کەشوهەوای نیشتمانی ڕایگەیاندووە، "بەهۆی لافاوێکی بەهێز خەڵک لەناو ئۆتۆمبێلەکاندا لە ڕۆژهەڵاتی ئۆرنج کاونتی گیریان خواردووە".

دەشڵێت: لانیکەم پێنج پارێزگا، ڕێگا سەرەکییەکانی بەلافاو گیراوە، لەنێویاندا وێستچێستەر کاونتی کە لە باکوورەوە هاوسنوورە لەگەڵ شاری نیویۆرک و هاوسنوورە لەگەڵ ڕووباری هادسۆن.





ئەم هەواڵە 163جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad