هەولێر – ZNA ئەکتەری ئەمریکی نیکۆڵاس کەیج خەڵات دەکرێت و خەڵاتەکە لە چوارچێوەی چالاکییەکانی خولی داهاتووی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی فانتازایە پێدەبەخشرێت.
بڕیارە هەر لە فێستیڤاڵەکەدا، فیلمی Sympathy for the Devilـی ئەو ئەکتەر سینەماییە جیهانییە نمایشبکرێت کە لە دەرهێنانی یۆڤاڵ ئادلرە.
فێستیڤاڵەکە بە یەکێک لە گەورەترین فێستیڤاڵی فیلم لە ئەمریکای باکور دەناسرێت و لە 27مین خولیدا خەڵاتی Cheval Noir دەبەخشێتە کەیج کە ماوەی 40 ساڵە لە کاری هونەری بەردەوامە.
فێستیڤاڵەکە لە 20ـی تەممووز 2023 دەستپێدەکات و تاوەکو 9 ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |