English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق به‌ نووسراوێكی فه‌رمی داوای راده‌ستكردنه‌وه‌ی سه‌لوان مۆمیكا له‌ سوید ده‌كات
2023-07-10 [02:48 AM]

​ZNA- هەولێر


له‌ نووسراوێكی فه‌رمیدا كه‌ له‌لایه‌ن هۆبه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كراوه‌، ئاماژه‌ به‌ نووسراوی دادگای سێی كه‌رخ بۆ ده‌ستگیركردنی سه‌لوان مۆمیكا كراوه‌، كه‌ داوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ی و راده‌ستكردنه‌وه‌ی ناوبراو به‌ تۆمه‌تی سووتاندنی قورئانی پیرۆز و ده‌ستبردن بۆ پیرۆزییه‌ ئایینییه‌كان له‌ وڵاتی سوید ده‌كات.

ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری له‌ نووسراوه‌ فه‌رمییه‌كه‌یدا كه‌ به‌ هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردووه‌، داوا ده‌كات، رێكاره‌ یاساییه‌كان بگرنه‌ به‌ر و داوا له‌ وڵاتی سوید بكرێت، ئه‌و تۆمه‌تباره‌ راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق بكرێته‌وه‌.

پێشتریش فائق زێدان، سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری له‌ 29ی مانگی رابردوو داوای كردبوو، رێكاره‌كان بۆ داواكردنی راده‌ستكردنه‌وه‌ی مۆمیكا له‌ وڵاتی سوید بگیرێنه‌به‌ر.





ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad