ZNA: هەولێر هەموو نەخۆشیەك كۆمەڵێك نیشانەی هەیە كە گرنگە بناسرێتەوە، بەهەمان شێوە شێرپەنجەی كۆڵۆن كۆمەڵێك نیشانەی هەیە و وەك كەم خوێنی، ئازاری سك، دابەزینی كێش لەپڕ لەنیشانە سەرەتاییەكانی تووشبوونن بەم نەخۆشیە كەپێویستە سەردانی پزیشك بكرێت.
لاپەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاماژەی بە دیارترین نیشانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن کردووە کە بریتین لەمانە
: ١. بوونی خوێن لە پیسایی دا: یەكێك لەهۆكارە سەرەكییەكانی بوونی خوێن لەپیسایی مایەسیری یە، بەڵام نابێت هەروا بەسەرەتایی تێپەرێت پێویستە پزیشكی تایبەت شیكاری بۆ نەخۆشەكە بكات یاخود لەرێگەی هەناوبینی یەوە دەستنیشان بكرێت ئایا ئەمە مایەسیرییەكی ئاساییە یاخود برینێكی شێرپەنجەییە
. ٢. كەم خوێنی: هەندێك كات كەم خوێنی بە هۆی ئەو برینانەوەیە كە لە كۆلۆن دا هەیە و شاراوەیە نابینرێت بە تایبەتی ئەو كەسانەی كە تەمەنیان زۆرە
. ٣. ئازاری ناوسك: لە كاتی بوونی ئازاری بەردەوامی ناوسك پێویستە سەردانی پزیشك بكرێت
. ٤. دابەزینی كێشی لەش: دابەزینی كێش چەند هۆكارێكی تری هەیە لەوانە رێجیم كردن یاخود زیاد دەردانی غودەی دەرەقی، بەڵام دابەزینێكی زۆری كێش و بەبێ بوونی ئەم هۆكارانە واپێویست دەكات سەردانی پزیشك بكرێت
. ٥. گۆرانكاریی لەكاری ریخۆڵەدا: بوونی گرێ وادەكات چالاكی ریخۆڵە تێكبچێت ئەویش وەك قەبزی زۆر یاخود سكچوونی بەردەوام یاخود بوونی غازاتی زۆر و سك ئاوسان كە لە دوو مانگ زیاتر بێت پێویست بەسەردانی پزیشك دەكات
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |