ZNA - ههولێر
دوێنێ دووشەممە بەرپرسێکی باڵای ئەمەریکا ڕایگەیاند، ئەمەریکا پشتگیری لە هەوڵەکانی تورکیا بۆ چوونە ناو یەکێتی ئەوروپا دەکات، وتیشی، نابێت ئهنقهره ئەو هەنگاوە بە پەسەندکردنی وابەستەبوونی سوید بە ناتۆوە ببەستێتەوە، وتیشی، فراوانکردنی ناتۆ بۆ ئەوەی سویدیش بگرێتەوە بۆ واشنتۆن گرنگە.
ماتیو میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتی " بۆ ماوەی چەند ساڵێکە ئەمەریکا پشتیوانی لە خواستەکانی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا دەکات و لهمه بەردەوامین."
میلەر گوتیشی "هەرچەندە ئێمە باوەڕمان بەوە نییە کە دەبێت ببێتە بەربەست لەبەردەم پەیوەستبوونی سوید بۆ ناتۆ".
پێشتریش، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئێوارەی کۆبوونەوەی لوتکەی ڤیلنیوس، سەکردەکانی ناتۆی شۆک کرد بەوەی پەسەندکردنی ئەندامێتی سویدی بەستەوە بە دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ئەندامێتی ئهنقهره بۆ ناو یەكێتی ئەروروپا کە لەمێژە وەستابوو.
میلەر جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا هیچ ڕۆڵێکی لە بڕیارەکانی یەکێتی ئەوروپا سەبارەت بە ئەندامێتی نییە و گوتی " لە کۆتاییدا ئەوە بابەتی نێوان یەکێتی ئەوروپا و تورکیایە."
بەڵام وتی فراوانکردنی ناتۆ بۆ ئەوەی سویدیش بگرێتەوە بۆ واشنتۆن گرنگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لەماوەی شەش ڕۆژی ڕابردوودا ئەنتۆنی بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا سێ جار قسەی لەگەڵ هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی تورکیا کردووە، هەروەها جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکاش ڕۆژی یەکشەممە لەگەڵ ئەردۆغان قسەی کردووە.
میلەر وتی سوید داواکارییەکانی ئهنقهرهی جێبەجێ کردووە بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندی بۆ چوونە ناو ناتۆ.
voa
ئەم هەواڵە 235جار خوێندراوەتەوە |