English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
كۆمپانیایەكی ژاپۆنی پەرە بە میوەیەكی نوێ دەدات
2023-07-11 [01:22 AM]

ZNA-هەولێر


كۆمپانیایەكی ژاپۆنی جۆرێك كاڵەكی بەناوی "Lemon Melon" پەرەپێداوە كە شیرینی و بۆنی كاڵەكی لەگەڵ ترشی لیمۆ تێكەڵ كردووە.
كۆمپانیای باخداری ژاپۆنی" سەنتۆری فلاوەرز "لەماوەی پێنج ساڵدا كاری بۆ پەرەپێدانی  ئەو جۆرە كردووە، كە تیایدا تاقیكردنەوەی لەسەر كۆمەڵێك هۆكار كردووە لەوانە شێوازی چاندن و كاتی پێگەیشتنی.
میوەكە شێوەیەكی بازنەیی هەیە ، بە توێكڵی كاڵەك داپۆشراوە، بەڵام هێڵی درێژی نییە، ڕەنگی ناوەوەشی نزیكە لە سپی.
لە ئێستادا لە هۆكایدۆ تەنها پێنج جووتیار هەن كە ئەو جۆرە بەرهەم دەهێنن و پێشبینی دەكرێت ئەمساڵ نزیكەی سێ هەزار و 800 تۆو بچێنن.
هەندێك لەوانەی  ئەو میوەیان تاقی كردۆتەوە دەڵێن:ترشێكی سووكی وەك لیمۆی هەیە و شیرینییەكەشی وەك كاڵەك وایە ، لە ڕۆژێكی گەرمیشدا دەبێتە میوەیەكی نموونەیی .





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad