هەولێر – ZNA
راغب عەلامە، هونەرمەندی لوبنانی لە چالاکییەکانی یەکەم فێستیڤاڵی هونەری ئەلعلمین بەشدار دەبێت و ئاهەنگێک دەگێڕێت.
فێستیڤاڵەکە پێنجشەممەی داهاتوو لە میسر سازدەکرێت و تاوەکو 26 ئابی داهاتوو بەردەوام دەبێت و چەندین ئاهەنگ و چالاکی جیاواز لەخۆدەگرێت.
بڕیارە ئەو هونەرمەندە لوبنانییە، لە ئاهەنگەکەدا گوڵبژێرێک لە بەرهەمە کۆن و نوێیەکانی پێشکەش بە هەوادارانی بکات.
جگە لەوە هونەرمەندە، بڕیارە ژمارەیەک هونەرمەندی دیکەی میسری و عەرەبی لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدار بن.
ئەم هەواڵە 136جار خوێندراوەتەوە |