English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەو هۆکارانە کە ئەبنە هوی دروست بوونی بەردی زراو چین
2023-07-12 [09:59 AM]

ZNA:هەولێر


بەردی زراو بە گشتی بریتییە لە کۆبونەوەی کۆمەڵێک مادە لە شلەی زراودا وەکو (کۆڵیسترۆڵ،خوێ، کالسیۆم) یاخود کۆبونەوەی هەندێک پرۆتینی خوێن وەکو بیلیرۆبین. کۆبونەوەو کەڵەکەبونی ئەم ماددانە ئەبێتە هۆی دروستبونی بەرد وە گیرانی بۆری زراو، ئەم بەردانە جۆراو جۆرن لە قەبارەدا کە لە دەنکە لمێکەوە دەستپێدەکەن تاوەکو تۆپێکی گۆڵف دەبن.

ئەم بەردانە هەندێک کات بەهۆی بەتاڵنەبونەوەی شلەی زراو دروست دەبن کە لە ‌هەندێک کەسدا تەنها یەک بەرد دروست دەبێت وە لە هەندێک کەسدا ژمارەیەکی زۆر بەرد دروست دەىێت.

بەردی زراو بەگشتی دەتوانرێت پۆلێن بکرێت بۆ دوو جۆر:
• بەردی کۆڵسترۆڵی: کە ڕەنگیان زەردە وە لە ئەنجامی کۆبونەوە ڕێژەیەکی زۆری کۆڵسترۆڵەوە دروست دەبن.
• بەردی شێوە پەڵەیی: ڕەنگیان قاوەیی و ڕەشە لە شێوەی پەڵە دەردەکەون کە لە ئەنجامی کۆبونەوەی رێژەیەکی زۆری بیلیرۆبین دروست دەبن.

ئە هۆکارانەی کە ئەبنە هۆی دروست بونی بەردی زراو بە گشتی بریتین لە:
• قەڵەوی (خواردنی ڕیژەیەکی زۆر لە خۆراکی چەور).
• نەخۆشی شەکرە.
• تەمەن (کەسانی سەرو ٦٠ ساڵ).
• بۆماوەیی.
• بە مۆم بونی جگەر.
•برکارهێنانی هەندێک دەرمان کە هۆرمۆنی ئێسترۆجین تێدا بێت.
• دووگیانی.
• لە دەستدانی کێش بە شیوەیەکی زۆر خێرا.

ڕیگاکانی خۆپاراستن لە بەردی زراو بە گشتی بریتین لە:
• خواردنی خۆراکی تەندروست کە ڕێژەیەکی بەرزی ڕیشاڵ تێدابێت.
• وەرزشکردن.
• دابەزاندنی کێش بە شیوەیەکی تەندروست و بە هێواشی.





ئەم هەواڵە 298جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad