هەولێر: ZNA شێرپەنجەی گەدە یەکێکە لە باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە و زۆر بەخێرایی گەشەدەکات، توێژینەوەکان دەریانخستووە پیاوان مەترسی توشبوونیان بەو جۆرە زیاترە، بەپێی ماڵپەڕی”تایمز ئۆف ئیندیا
”. توێژینەوەکەیان ئەوەیان خستۆتەڕوو پیاوان مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە زیاترە بەهۆی جیاوازی لە هۆرمۆنەکاندا، چونکە ئافرەتان هۆرمۆنی ئیسترۆجینیان هەیە پارێزگاریان لێدەکات لە هەوکردنەکان و مەترسی توشبوونیان بە شێرپەنجەی گەدە کەمدەکاتەوە
. نیشانەکانی شێرپەنجەی گەدە لەوانەیە لە سەرەتادا زۆر دیارنەبن و دەرنەکەون تەنها هەست بە ترشەڵۆک و ئازاری سک بکرێت تا بەخێرای گەشەدەکات لەوکاتەدا ئەم نیشانانە دەردەکەون، دابەزینی ڕێژەی هیمۆگڵۆبین، لەناکاو لەدەستدانی کێش بەشێوەیەکی بەرچاو یان لەدەستدانی خواستی خواردن، کە لەوانەیە بەشێک لە خەڵک ئەم نیشانانە فەرامۆش بکەن، بەڵام پێویستە لەگەڵ دەرکەوتی ئەو نیشانانە و بەردەوامبوونیان سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت بۆ دەستنیشانکردنی دۆخەکە مەرجنییە هەموو کاتێک ئاماژەبن بۆ شێرپەنجەت گەدە.
ئەم هەواڵە 124جار خوێندراوەتەوە |