English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پارتی ئومێد ومتمانەی دوێنی و ئەمرۆ و داهاتوویی كورد وكوردستانە ..
2023-07-13 [12:24 PM]

نوسینی:رێبوار حەمەلاو شوانی


دروستبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەلومەرجە سەخت و دشوارەكان و لە نێو كەش وهەوایەكی پڕ بێ‌ ئومێدی نەتەوەیی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا وەك مەشخەلێكی رووناكی و دینەمۆی خەبات وكوردایەتیی بوو لە شەو زەنگ و خەونی نەزۆكی داگیركەران و دوژمناندا كە پێیان وابوو جارێكی تر هەرگیز كورد ناتوانێت ئەسپەكەی تاو بدات و كوردایەتی و تێكۆشان بكات لە پێناو رزگاری و ئازادی و سەربەخۆیی و ڕەتكردنەوەی ژێردەستی و پاشكۆیی و لە گۆڕنانی خەونی هەموو ئەو بەكرێگیراو و كەسانە بوو كە بەرگی كورد و بەزمانی كوردی بەردەوام خزمەتی بێگانە  و نەیارانی ئەم گەلە ستەملێكراوەیان دەكرد و دەبوونە بەربەست و كۆسپ بۆ گەیشتن بە مافەرەواكانی
بارزانی و پارتی  مێژووییەكی پڕ شنگدارن لەخەباتی نەتەوەیی و نیشتیمانی و ئاسۆیەكی روون و گەرانەوەی ئومێدبوو بۆ هەموو گەلی كورد بە شێوەیەكی گشت لەو سەردەمانەی كە هیچ هیوایەك و تروسكاییەكی رووناكی بۆ رزگاری و هەڵگیرسانی شۆڕش نەمابوو و رەتكردنەوەی خۆ رادەستكردن بوو بە داگیركەر ، پارتی تەنها حیزبێك نییە  بەڵكو بزافێكی نەتەوەییە كە لە سەرەتاوە بە سەركەوتن و ئومێد و خۆرادەست نەكردن دەستی پێكرد تاكو ئاڵایی پیرۆزی كوردایەتی سەر لووتكەی چیا بەرزەكانی كوردستان بە شكاویی بمێنێتەوە و بە گیانفیدایی و خوێنی هەزاران پێشمەرگە و رۆڵەی ئەم گەلە ستەملێكراوە ، خەبات و تێكۆشانی گەل و كادیرو ئەندامانی بووە شانازی دوێنی و ئەمرۆ و داهاتووش ، پارتی هەمیشە ئامرازێكی بەهێز وكاریگەر بووە كە توانی بناغەی قەوارەی هەرێمی كوردستان و حكوومڕانییەكەی و فیدراڵی بچەسپێنێت و بەرەو پێشەوە ببات و هەموو ئەو سیما ناشیرینانەی كە بە گەلی كورد وبزاڤەكەیەوە لكێندرابوو بە جوانی پیشانی هەموو گەلانی ناوچەكە و جیهان بدات و لە هەمانكاتیشدا دەستكەوت وشانازییەكانی بپارێزێت .
پارتی ئەو حیزبە تێكۆشەرەیە كە قۆناغ بە قۆناغ لە نوێبوونەوە و خۆگونجاندن لەگەڵ قۆناغە جیاوازەكاندا و رۆژ بەرۆژ لە گەشەندن و پێشكەوتندایە و باوەری تەواویی بە بنەماكانی ئاشتی و ئازادی و دیموكراسییە و خاوەن دەیان داستان و شانازییە و بەهێز و خۆراگرە و هەموو هەوراز و نشێوەكان و سەختییەكان بڕییووە بەڵام كۆڵی نەداوە و و لەجاران بەگوڕتر دێتەوە ناو گۆڕەپانی خەبات و داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستانی تووشی شۆك و سەرسامی كردۆتەوە و بەگژ هەموو خۆپەرست و دوژمنانی ئازادی و تاریكپەرستان داچۆتەوە و بەرگری لە قەوارەی هەرێمی كوردستان كردووە .
پارتی ، لە پێناو گەیشتن بە ئامانجە رەواكانی كە خۆی لە سەربەخۆیی و ئازادی و دیموكراسی دەبینێتەوە ، دەیان سەركردە و پێشمەرگە و كادیر وئەندامی گیانیان فیداكردووە و ئێستاش رۆحییەتی كوردپەوەرانە و ئیلهام وەرگرتن لە رێبازی بارزانی كە رێبازی كوردایەتی وكۆڵنەدانە بەرگری لە مافە رەواكانی كوردو كوردستان دەكات ، چونكە پارتی ئەو سەنگ و قورساییە كە بەخوێنی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە و داستانە پرسەروەییەكانی دەپێورێت وهیچ پیلانگێرییەك و گەلەكۆمەییەك لە دوێنی و ئەمڕۆ وداهاتووش نەیتوانیووە و ناتوانێت ڕێرەوی خەباتی بگۆرێت بەرەو ئامانجە گەورە و بەدەستهێنانی مافەرەواكانی كوردوكوردستان .





ئەم هەواڵە 451جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad