ZNA- هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە هەوڵدان بۆهێرشکردنەسەر باڵوێزخانەی وڵاتەکەی لە باکۆ تۆمەتبار کرد
ئێلی کۆهێن بە ئاماژەکردن بە پووچەڵکردنەوەی پلانی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان، کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بە بەشداری لەو پلانە تۆمەتبار کرد.
وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل راشیگەیاندووە وەک لە ڕۆژانی پێشوودا بینیمان، هەوڵێک بۆ هێرشکردن بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە باکۆ و هاووڵاتیانی ئیسرائیل لە قوبرس لە ئارادا بووە و تیۆریسمی ئێران هەڕەشەیەکی جیهانییە.
دەزگای ئەمنیی ئازەربایجان ڕایگەیاندووە، هاووڵاتییەکی ئەفغان بە گومانی هەوڵدان بۆ هێرشکردنەسەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل دەستبەسەر کراوە. ئەم هاووڵاتییە لە ڕێگای کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە گەیشتوەوتە ناو خاکیئازەربایجان.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |