ZNA:هەولێر تەندروستی سلێمانی حەوت ئاماژەی بۆ هەبوونی بەرد لە گورچیلەی ئاشکراکرد و دەڵێت، پێویستە نەخۆش لەکاتی دەرکەوتنی ئەو نیشانانە تیایدا سەردانی پزیشک بکات.
بەگوێرەی بڵاوکراوەیەکی هەژماری فەرمی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، نیشانەکانی بوونی بەردی گورچیلە بریتین لەمانە:
1- ئازاری ناوسک.
2- هەستكردن بە دڵ تێكەڵهاتن و رشانەوە.
3- ئازارێكی زۆر لە پشت و لاتەنیشتدا.
4- گۆڕانی رەنگی میز بۆ رەنگی سور یاخود قاوەیی.
5- زۆر میزكردن.
6- ئازاری زۆر لە كاتی میزكردندا.
7- گۆڕانی بۆنی میز بۆ بۆنێكی ناخۆش.
ئەم هەواڵە 121جار خوێندراوەتەوە |