English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەردۆغان: كۆبوونه‌وه‌ی مه‌رجدار له‌گه‌ڵ به‌شار ئەسەد قبوڵ ناكه‌م
2023-07-17 [10:57 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا ڕایدەگەیەنێت بۆ کۆبونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا کراوەیە، بەڵام جێگه‌ی قبوڵ نییه‌ کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە سوریا وەک مەرجێک دابنرێت.

ئەردۆغان رۆژی دووشەممە پێش ئەوەی بەڕێ بکەوێت بۆ گەشتەکەی بۆ وڵاتانی کەنداو لە ئیستەنبوڵ لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان رایگەیاند، تورکیا هەرگیز دەرگای دانوستانەکانی لەگەڵ حکومەتی سوریادا دانەخستووە.

وتیشی، "ئێمە لەوێ دژی تیرۆر دەجەنگین. چۆن دەتوانین لە سوریا بکشێینەوە لە کاتێکدا وڵاتەکەمان لە ژێر هەڕەشەی بەردەوامی تیرۆریستانی ئەودیوی سنوورەکەماندایە؟ ئێمە چاوەڕوانی چارەسەرییەک دەکەین. "

لە سەرەتای شەڕی ناوخۆی سوریاوە، تورکیا گەورەترین پاڵپشتی ئۆپۆزسیۆنی سوریا بووە کە دژی حکومەتی ئەسەد شەڕ دەکەن و ناوچەیەکی فراوانیان لە باکوری ڕۆژئاوای سوریا کۆنترۆڵ کردووە.

ئانکەرە بە دەیان بنکەی سەربازی لە سوریا دروستکردووە و هەزاران سەربازی خۆی لەو وڵاتەدا جێگیر کردووە بۆ ڕێگریکردن لە کورد و پاراستنی هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆی.

ئەردۆغان هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد کە بە بەشداری سوریا و ڕووسیا و ئێران دەتوانن دیدارێکی چوار قۆڵی ئەنجام بدەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا لە سەرەتای ئەمساڵدا ڕایگەیاند، لەچوارچێوەی پرۆسەیەکی نوێی ئاشتیدا ئامادەیە لەگەڵ ئەسەد کۆببێتەوە.

پێشتر لە مانگی سێدا به‌شار ئه‌سه‌د ڕایگەیاندبوو، مەرجی دیدارەکەی لەگەڵ ئەردۆغان ئەوەیە، تورکیا کۆتایی بە داگیرکارییە نایاساییەکەی بهێنێت.





ئەم هەواڵە 205جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad