ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ سێشەممە، وەزارەتی بەرگری رووسیا ڕایگەیاند، هەوڵێکی کیێڤیان پووچەڵ کردووەتەوە، کە بە 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشییان کرووەتە سەر ئامانجەکانی شەوی ڕابردوو لە کریمیا.
وەزارەتی بەرگری رووسیا لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کە سیستەمی بەرگری ئاسمانی 17 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکراینییان لە ناوبردووە، لەکاتێکدا 11 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە بەهۆی شەڕی ئەلیکترۆنی لەکارکەوتوون، و بەبێ ئەوەی بگەنە ئامانجەکانیان کەوتوونەتە خوارەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا پشتڕاستکراوەتەوە کە لە ئەنجامی هێرشەکەدا هیچ زیانێکی گیانی و برینداربوون نەبووە.
ئەم هەواڵە 94جار خوێندراوەتەوە |