English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئێران و پاكستان بەڵێنیان دا مەترسییەکانی تیرۆر بنبڕ بکەن
2023-07-18 [01:02 AM]

ZNA - هه‌ولێر


ژەنەراڵ عاسم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان، له‌ تاران لەگەڵ ژەنەراڵ محەمەد حسێن باقری، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئێران كۆبووه‌وه‌، له‌ دیداره‌كه‌ تاوتوێی کۆمەڵێک بابەتی بەرفراوان کە جێگەی سەرنجی هەردوولایە كرا.

لە ماوەی ڕابردوودا پەیوەندی نێوان ئەو دوو وڵاتە ئاڵۆزبووە، بەهۆی ئەوەی چەندین جار هێرشی چەکداری لەلایەن ملیتانەکانی پاکستانەوە کراوەتە سەر ئێران.

لە بەیاننامەیەکی فەرمی هاوبەشدا ڕاگەیەندراوە " فەرماندە سەربازییەکانی هەردوولا هاوڕابوون لەسەر ئەوەی تیرۆر هەڕەشەیەکی هاوبەشە بۆ سەر ناوچەکە بە گشتی و هەردوو وڵات بەتایبەتی." ئەوان بەڵێنیان دا مەترسییەکانی تیرۆر لە ناوچە سنوورییەکان لە ڕێگەی هاوبەشکردنی هەواڵگری و کردەوەی کاریگەر لە دژی تۆڕەکانی تیرۆریستان بنبڕ بکەن و ڕێگاکانی زیادکردنی هاوکاری ئاسایشی بگرنەبەر."

مونیر هەروەها لەگەڵ ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و حوسێن ئەمیر- عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێراندا گفتوگۆی کردووە و گرنگی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکەیان تاوتوێ کردووە.

 

voa





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad