ZNA - ههولێر
دوابەدوای هێرشەکەی سەر پردی کرایمیا، کرێملن ڕایگەیاند " زۆر بە باشی " زانیویەتی کە هاوپەیمانێتی ناتۆ و ئەمەریکا زانیاری هەواڵگری بە ئۆکرانیا دەدەن، بەڵام ئەمە هۆکار نییە بۆ ئهوهی پەیوەندییە دیبلۆماتییەکان لەگەڵییاندا ببڕین.
وتەبێژی کرێملن دمیتری پێسکۆڤ باسی لهوه كرد، " لە سەختترین ساتەکاندا، پێویستمان بە کەناڵەکانی پەیوەندی بۆ گفتوگۆکردن هەیە."
پێسکۆڤ سەبارەت بە لێدوانێکی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا پرسیاری لێکرا، زاخارۆڤا پێشتر بەبێ هیچ بەڵگەیەک ئۆکرانیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی ئەنجامدانی هێرشەکە بۆ سەر پردەکە و تێوەگلانی ئەمەریکا و بەڕیتانیا لە هێرشەکەدا.
پێسکۆڤ وتی " زۆر بە باشی دەزانین کە هاریکارییەکانی نێوان ڕژێمی کیێڤ و واشنتن و ژمارەیەک لە پایتەختەکانی ئەوروپا و ناتۆ چەند قووڵن."
وتیشی " بە باشی دەزانین بەردەوام چەندێک زانیاریی لە ناتۆ و واشنتنەوە بە کیێڤ دەدرێن."
voa
ئەم هەواڵە 103جار خوێندراوەتەوە |