ZNA - هەولیر
فرۆشتنی درۆنی ئێران بە ڕووسیا بۆ بەکارهێنانی لە شەڕی ئوکرانیا، بووەتە هۆی سەرهەڵدانی ناکۆکی لە ناو دەسەڵاتدارانی باڵای ئەم وڵاتەدا.
ریچارد مۆر، سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی بیانیی بریتانیا ڕایگەیاند فرۆشتنی درۆنی خۆتەقێن لە لایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە بە رووسیا، بۆ هێرشکردنەسەر ئوکراینا، کردەوەیەکی پێچەوانەی ویژدانە و لە ناوخۆی ئێراندا لەسەر ئەم بابەتە ناکۆکی هەیە.
سەرۆکی دامەزراوەی هەواڵگریی بیانیی بریتانیا ئاشکرای کرد ناکۆکییەکان لە باڵاترین ئاستی دەسەڵاتداریی ئێراندا سەریان هەڵداوە.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |