هەولێر : ZNA کۆمەڵێک خواردن هەن نابێت لە هاویندا بیانخۆیت چونکە پلەی گەرمی لەش زیاد دەکەن یان دەبنە هۆی زیادبوونی کێشی جەستە و دروستبوونی چەند کێشەیەکی تەندروستی. ماڵپەری "ويب طب" ی عەرەبی ئاماژەیی بە کۆمەڵێک خۆراک کردووە کە باشترە لە وەرزی گەرمادا نەیانخۆیت، گرنگترینیان ئەمانەن:
١. خواردنە توون و ترشەکان، دەبنە هۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی جەستە، بەو پێیەی رێژەی میتابۆلیزم زیاد دەکەن.
٢. خۆراکە سورەکراوەکان و خواردنە خێراکان، چونکە گەرمی لە جەستەدا دروست دەکەن و شلەمەنیەکانی جەستە کەمدەکاتەوە.
٣. خۆراکە سوێرەکان، خواردنی ئەو خۆراکانەی کە ڕێژەیەکی زۆر خوێیان تێدایە دەبێتە هۆی ناهاوسەنگی شلەی جەستە، بەمەش دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە.٤
خواردنی شیرینی، دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی جەستە و وا دەکات هەست بە بێهێزی و ماندوێتی بکەیت.
٥. خواردنەوە کافاینییەکان، دەبنە هۆی زیادبوونی پلەی گەرمی جەستە.
٦. گۆشتی سوور بە تایبەت ئەوانەی چەوریان زۆرە.
ئەم هەواڵە 127جار خوێندراوەتەوە |