English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمەریکا مۆڵه‌تی 120 ڕۆژی دیکەی بە عێراق دا
2023-07-20 [01:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

بەرپرسێکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڕۆژی سێشەممە وڵاته‌كه‌ی هەنگاوی بۆ ئەوە نا تاكو عێراق لە ڕێگەی بانکە ناعێراقییەکانەوە پارەی کارەبا بە ئێران بدات، به‌م هه‌نگاوه‌ واشنتن هیواخوازە ڕەنگە ببێتە هۆی ئەوەی چیتر ئێران بە گەرمای هاوین کارەبای عێراق نەبڕێت.

ئەو بەرپرسە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، دەڵێت ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ڕەزامەندی ئەو پرۆسەی ڕێگەپێدانەی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ واژووکردووە، کە ڕێگە بە عێراق دەدات، بە شێوەیەکی زۆر پشتی بە کارەبای ئێران بەستووە، ئەو پارانە بخاتە سەر بانکە ناعێراقییەکان لە وڵاتانی سێیەم لەبری ئەوەی بخرێتە سەر هەژمارە سنووردارەکان لە عێراق.

ئەو پارانەی دەخرێنە سەر هەژمارە ناعێراقییەکانیش وەک ئەوانەی دەخرێنە سەر بانکە عێراقییەکان، سنووردار دەکرێن، هێشتا پێویستی بە مۆڵەتی ئەمەریکا هەیە بۆ ئەوەی ئێران دەستی پێبگات و تەنها بۆ خەرجکردنی کاڵا مرۆییەکان بەکاری بهێنێت.

تاران لە ڕابردوودا بە بڕینی هەناردەکردنی گازی سروشتی ئێران بۆ عێراق، فشاری خستووەتە سەر بەغدا بۆ دەستەبەرکردنی مۆڵەتی ئەمەریکا بۆ ئازادکردنی ئەو جۆرە پارانە. ئەمەش توانای عێراقی بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا سنووردار کردووە و ناچار بووە بە بڕینی کارەبا.

دوایین هه‌ڵگرتنی کۆت و بەندەکان فراوانتر کرا بۆ ئەوەی ڕێگە بدرێت پارە بدرێت بە بانکەکانی دەرەوەی عێراق لەسەر داوای حکومەتی عێراق، دیارە بەو هیوایەی کە ئەمە ڕەنگە بەشێک لەو فشارانە کەمبکاتەوە کە ئێران لەسەر بەغدای داناوە.

ئەو بەرپرسە ئەمەریکاییە دەڵێت "دەبێت هاوکاری عێراقییەکان بکەین لەم فشارە هەمیشەییەی ئێرانییەکاندا بۆ دەستڕاگەیشتن بەو پارەیە".

بەرپرسەکە دەشڵێت "عێراقییەکان داوایان کردووە، ئێستاش ڕێککەوتووین، بۆ فراوانکردنی دەستبەرداربوونەکە".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەروەها یارمەتی عێراقییەکان دەدات، لانیکەم تاڕادەیەک، کە مشتومڕبکەن لەسەر ئەوەی ئەوان کۆنترۆڵ ئەو پارەیە ناکەن کە داویانە بەبانکە ناعێراقییەکان."

بەڵام تا ئێستا ڕوون نییە کە ئایا ئێران فشارەکان لەسەر عێڕاق سوک دەکات یان نا. تاران دەتوانێت بڕیار بدات کە کاریگەری زیاتری بەسەر عێراقدا هەیە لە چاو گەلانی دیکە و بەردەوام بێت لە فشارەکان.

نوێنەرایەتی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان وەڵامی داواکارییەکی ئاژانسی ڕۆیتەرزی نەداوەتوە بۆ لێدوان لەو بارەیەوە.

ئێران لە ژێر گەمارۆ ئابوورییە بەرفراوانەکانی ئەمەریکادایە کە لە ساڵی 2018وە سەپێندراونەتەوە دوای ئەوه‌ی سەرۆکی ئەو کاتەی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ وازی لە ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە هێنا کە تاران لە ساڵی 2015 لەگەڵ وڵاتانی زلهێزی جیهاندا واژۆی کردبوو.

ترامپ پێی وابوو سیاسەتی "زۆرترین فشار" بۆ سەر ئێران، ئەو وڵاتە ناچار دەکات سنووردارکردنی توندتر بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی قبوڵ بکات، کە ئەمەریکا و زلهێزەکانی ئەوروپا و ئیسرائیل ترسیان لەوە هەیە کە ڕەنگە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی داڕێژرابێت.

ئێران لە مێژە ئەو جۆرە خواستە ڕەتدەکاتەوە.

 

voa





ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad