ZNA- هەولێر
آنتۆنی بڵینكن دەڵێت چالاكیی ئەتۆمیی ئێران نیگەرانییەكی زۆری بۆ دروستكردووین
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت نیگەرانییەكی قووڵیان لە ھەڵسوكەوتی كۆماری ئیسلامی ئێران ھەیە.
ئانتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا رۆژی هەینی لە پەیمانگای توێژینەوەی ئاسپێن رایگەیاند: ئێران سەرقاڵی پیتاندنی یۆرانیۆمە و ئێستا خێرایی چالاكییەكانی بە ڕادەیەكە دەتوانێت لەكاتێكی كەمدا بگاتە قۆناغێك گەڕانەوەی نەبێت.
بلینکن هەرواها گوتی: لەبەر ئەمە واشنتن بەقووڵی لە ھەڵسوكەوتی ئێران نیگەرانە و ھاوكاریی سەربازیی ئێران بۆ رووسیاش بووتە مایەی نیگەرانیی قووڵ.
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |