ZNA- هەولێر
وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت رێگەنادەن بالیۆزی نوێی سوید لەم وڵاتەكەیان دەست بەكاربێت.
حوسێن ئەمیرعەبدوڵڵاھی وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمرۆ شەمە ڕایگەیاند لەسەر داوای سەرۆككۆماری وڵاتەكەیان وەزارەتی دەرەوەی سویدیان ئاگاداركردووەتەوە بالیۆزە نوێكەیان رەوانەی تاران نەكات و ئەوان ئامادە نین پێشوازیی لێبكەن.
عەبدوڵڵاھیان ھۆكاری ئەو بڕیارەی بۆ بێرێزیكردن بە قورئانی پیرۆز لە سوید ناوبرد و گوتی ئەگەر بالیۆزی سوید لە تارانیش بووایه، دەیانناردەوە وڵاتەكەی.
ئەم هەواڵە 88جار خوێندراوەتەوە |