ZNA - هەولێر
رۆژنامەیەکی ئەمەریکی نووسیویەتی، ڕۆژئاوا بێ هیوابووە لەسەر بوێری و لێهاتوویی ئۆکراینیەکان لە شەڕدا، ئەمەش دوای ئەوەی هێزەکانی کیێڤ شکستیان هێناوە لە دژە هێرشەکەیان بۆسەر هێزەکانی رووسیا.
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، رایگەیاند، کاتێک ئۆکرانیا هێرشی بەرپەرچدانەوەی دەستپێکرد، بەرپرسانی رۆژئاوا زانییان کە هێزەکانی کیێڤ توانای پێویستیان نییە بۆ رووبەڕووبوونەوەی سوپای رووسیا، بەڵام حسابیان بۆ ئازایەتی و لێهاتوویی ئۆکراینییەکان دەکرد، ئەوەش سەری نەگرت.
رۆژنامەکە نوسیویەتی، کە رووبەڕووبوونەوەی کێڵگە مینەکان و قەڵا بەهێزەکان و باڵادەستی فڕۆکەوانی رووسیا دەبێتە هۆی زیانێکی زیاتر لە نێوان هێزەکانی ئۆکرانیادا.
راشیگەیاند، ئاسۆی درێژکردنەوەی شەڕ و رووبەرووبونەوەکان، پێویستی بە پارەی زیادە هەیە، کە ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپای دوودڵ کردووەتەوە.
رۆژنامەکە ئاماژەی بە ترسەکانی جۆ بایدنیش کردووە، کە بەردەوامبوونی ململانێکان کاریگەری لەسەر چانسی دووبارە هەڵبژاردنەوەی دەبێت، لە ئەگەری پەرەسەندنی ناڕەزایی لە یەکێتیی ئەوروپا و دواجار دەستبەرداربوون لە پشتیوانییەکانی کیێڤ.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |