English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
تانکە زیانلێکەوتووەکانی ئۆکرانیا له‌ پۆله‌ندا چاك دەکرێتەوە
2023-07-24 [08:39 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

پۆڵەندا دەڵێت ناوەندێکی چاککردنەوەی ئەو تانکانەی کە لە ئۆکرانیا لە کاتی شەڕەکەدا لەگەڵ ڕووسیا زیانیان بەرکەوتووە، لە شاری گلیڤیتسەی باشووری وڵاتەکەی دەستی بە کارەکانی کردووە.

پۆڵەندای یەکێک لە گەورەترین هاوپەیمانەکانی سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمێر زێلێنسکی لە دوای داگیرکارییەکەی ڕووسیاوە لە ئۆکرانیا، لەگەڵ ئەڵمانیادا گفتوگۆی کردووە بۆ دامەزراندنی ناوەندێکی کاری هاوبەش بۆ تانکەکانی لیۆپارد، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ هەڵوێستێکی هاوبەش لەو بارەیەوە ڕانەگەیەندراوە.

وەزیری بەرگری پۆڵەندا ماریوش بلاشتاک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی " ناوەندی چاککردنەوە لە شاری گلیڤیتسە دەستی بە کارکردن کردووە! یەکەمین دوو لیۆپارد پێشتر لە ئۆکرانیاوە گەیشتوونەتە کارگەی بومار".

تاوەکو ئێستا ڕوون نەبووەتەوە کە ئایا ئەو ناوەندە دەستپێشخەری هاوبەشی پۆڵەندا و ئەڵمانیا بووە یاخود نا.

 

voa





ئەم هەواڵە 151جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad