English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
عێراق ... سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر دەرکرا
2023-07-24 [09:41 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق رایگەیاند کە بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ دەرکراوە.

ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە دادگای تاوانەکانی زیقار، سزای زیندانیکردنی ھەتاھەتایی بۆ بازرگانێکی ماددەی ھۆشبەر بە تاوانی بازرگانیکردن و فرۆشتی ماددەی ھۆشبەر دەرکردووە.

راشیگەیاندووە، ئەو کەسەی کە بە زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزادراوە، پێشتر بە بە یەک کیلۆ و ٧٦٥ گرام ماددەی ھۆشبەر لە جۆری "ئەمفیتامین" دەستگیرکرابوو.

باسی لەوەیش کردووە کە سزاکە، بەپێی ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکان ژمارە (٥٠) بۆ ساڵی ٢٠١٧ دەرکراوە.

لە ماددەی ٢٨ لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە ھۆشبەر و کارتێکارە عەقڵییەکاندا ئاماژە بەوەکراوە، ھەر کەسێک لە عێراق، بازرگانی بە ماددەی ھۆشبەرەوە بکات، ئەوا بە لەسێدارەدان یان زیندانیکردنی ھەتاھەتایی سزا دەدرێت.

 

AA





ئەم هەواڵە 379جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad