English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئه‌نده‌نوسیا... بەلەمێک ژێرئاو كه‌وت ژماریه‌ك گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ ونبوون
2023-07-24 [09:46 AM]

ZNA - هه‌ولێر


بەپێی زانیارییە بەراییەکان لە ئاکامی هەڵگرتنی ژمارەیەک کەس لە سەرووی ئاستی ئاسایی خۆیەوە، بەلەمێک لە ناوچە ئاوییەکانی دوورگەی سولاوەسی لە ئه‌نده‌نوسیا ژێرئاو کەوت و لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەست دا و 19ی دیکەیشیان چارەنووسیان نادیارە.

سەرۆکی ئاژانسی گەڕان و فریاکەوتن لە ناوچەکە، محەمەد ئارافاه رایگەیاند بەلەمەکە کە لە سوای نیوەشەوی رابردوو وەرگەڕاوە لە گوندی لانتۆ لە ناوچەی بوتۆن سەنتراڵ لە باشووری رۆژهەڵاتی سولاوەسی بەرەو گوندی لاگیلی بەڕێ کەوتووە.

ئارافاه سەرنجی خستووەتە سەر ئەوەی لە ئاکامی هەڵگرتنی ژمارەی کەس لە سەرووی ئاستی ئاسایی خۆیەوە، بەلەمەکە ژێرئاو کەوتووە، گوتی: "لە ئاکامدا 15 کەس گیانیان لەدەست دا و 19ی دیکەیشیان چارەنووسیان نادیارە".

ناوبراو سەرنجی خستە سەر ئەوەی کە تیمەکانیان توانیوویانە تاکوو ئێستا شەش کەس رزگار بکەن، ئاماژەی بەوە دا کە هەوڵەکان بەردەوامن بۆ دۆزینەوە و رزگارکردنی 19 کەسە ونبووەکە.

ئاماژە بەوە دراوە 40 کەس لەنێو ئەو بەلەمە دارینەدا بووە لە کاتێکدا خۆی جێگای 20 کەسی تیادا دەبێتەوە.

 





ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad