ZNA: هەولێر گرینگ‌ترین سوودەکانی هەرمێ هه‌رمێ ڕێژه‌يه‌كی زۆر له ڕيشاڵه خۆراكيه‌كانی تێدايه به‌جۆرێك هه‌رمێيه‌كی قه‌باره مامناوه‌ند ٢٥-٢٦ گرام ڕيشاڵی تێدايه، ئەمەش يارمه‌تيده‌ره له پاراستنی له‌ش له مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن و مه‌مك، هه‌روه‌ها ڕێژەی كۆلسترۆڵ داده‌به‌زێنێت
. هەروهاهه‌رمێ ڕێژەیەکی مامناوه‌ند له ڤيتامينه‌كانی A، C، K، B2، B3، B6 ی تێدایە، هه‌روه‌ها ڕێژەی پێویستی ئاسن بۆ ئافرەتی دووگيان و شيرده‌ر دابین ده‌كات، جگە لەوەش هەرمێ ده‌وڵه‌مه‌نده به كانزاكانی وه‌ك كاليسيۆم و پۆتاسيۆم و مه‌نگه‌نيز و مه‌گنسيۆم ڤيتامين C و مس له دژه ئۆكسيده گرنگه‌كانن و لەهەرمێدا هەن، لەبەر ئەوە خواردنی هه‌رمێ سيستمی به‌رگری لەش به‌هێزده‌كات و مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه سنوردار ده‌كات، هه‌وره‌ها مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشی ئێسكه نه‌رمه كه‌مده‌كاته‌وه له‌به‌رئه‌وه‌ی چه‌ند پێكهاته‌يه‌كی تێدايه يارمه‌تی مژينی كاليسيۆم ده‌دات له‌لايه‌ن له‌شه‌وه چه‌ند ترشێكی تێدايه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده سنوردارده‌کەن
. جگە لەوەش توێكڵی هه‌رمێ چه‌ند دژە ئۆكسيدێكی گرنگی تێدايه مه‌ترسی تووشبوون به شێرپه‌نجه كه‌مده‌كاته‌وه‌و خوێنبه‌ره‌كان ده‌پارێزێت، لەبەر ئەم هۆکارەش مه‌ترسی تووشبوون به نه‌خۆشيه‌كانی دڵ كه‌مده‌كاته‌وه، له‌به‌رئه‌وه وا باشتره هه‌رمێ به توێكڵه‌وه بخورێت
. خواردني دوو بۆ سێ هه‌رمێ له رۆژێكدا مه‌ترسی كزبوونی چاو له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی ته‌مه‌ندا كه‌مده‌كاته‌وه، خواردنی هه‌رمێ هيچ هه‌ستيارييه‌كی لێناكه‌وێته‌وه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی هه‌ستياريان هه‌يه به‌رامبه‌ر خواردني هه‌ندێک ميوه.
ئەم هەواڵە 133جار خوێندراوەتەوە |