English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سەدر ئەمەریکا به‌پشتیوانیكردن له‌ سوتاندنی قورئان تۆمەتبار كرد
2023-07-25 [03:26 AM]

ZNA - هه‌ولێر


 

کەسایەتی باڵای شیعەکانی عێراق موقتەدا سەدر ئەمەریکا تۆمەتبار دەکات بەوەی پشتیوانی لە سووتاندنی پەرتووکە ئاینییەکان دەکات.

دوێنێ دووشەممە موقته‌دا سه‌در رایگەیاند، " ئەمەریکا خۆی بە زلهێز و بەهێزترین لە جیهاندا دادەنێت وەهاش ڕایدەگەیەنێت پارێزەری کەمایەتییەکان و خەڵکی بێدەسەڵاتە، لە هەمان کاتدا پشتیوانی لە سووتاندنی پەرتووکە ئاسمانییەکان و پێشێلکردنی هەستی موسوڵمانان لە سەرانسەری جیهاندا دەکات."

موقتەدا سەدر لە تویتەکەیدا دەشڵێت "ئایا کار گەیشتووەتە ئەو ڕادەیەی دوژمنانی دیموکراتی و ئاشتی و ئاسمان هەڵمان بسوڕێنن. سوێند بە خودا ئەمەریکا و دەوڵەتەکەی خراپەیان بۆ ئێمە و بۆ ئاینەکەشمان دەوێت. ئەوەی دەیکەن سەرەتایەکە بۆ بڵاوکردنەوەی بەدکاری تا عێراق ببێتە پاشکۆی ئەمەریکا و ببێتە وڵاتێکی ڕەگەز خواز، نەخیر و هەزار جارنەخێر. گەلی عێراق وەک گەلێکی دادپەروەر و گەلێکی ڕاستەقینە و بە پاکیزەیی و خاوەن شکۆ دەمێنێتەوە. دەشڵێم و ڕای دەگەیەنم عێراق گەلی قورئان و گەلی پێغەمبەران و پەیامبەران و پیاوچاکانە."

لە پاش ڕووداوی ئەم دواییانەی سوتاندی قورئان لەلایەن هاووڵاتییەکی عێراقی لە سوید، ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو ڕووداوەی کرد و ماثیۆ میللەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەو کردارەی بە کارێکی قێزەون ناودێر کرد و گوتی " کارێکی قێزەونە هەر کەسێک بێت و سووکایەتی بەو کتێبە ئاینییانە بکات کە خەڵکێکی زۆر لە جیهاندا بە شکۆوە سەیری دەکەن. ئێمە ڕێزێکی زۆر لە قورئانی پیرۆز و کتێبە پیرۆزەکانی تریش دەگرین، لە هەمان کاتیشدا پشتیوانی دەکەین لە مافی ئازادی ئاینی و بڕوای ئاینی و ئازادی ڕادەربڕینی هەموو کەسێک. ئێمە سەرکۆنەی ڕەفتارێکی لەو شێوەیەی سووتاندنی قورئان دەکەین و پێمان وایە کارێکی قێزەونە، بەڵام لە هەمان کاتیشدا بڕوامان بەوەیە ئەوە مافی هەموو کەسێکە ئازادانە ڕای خۆی دەرببڕێت."

 

voa





ئەم هەواڵە 400جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گۆلچی هامبۆرگ گۆلێكی ده‌گمه‌ن له‌ خۆی ده‌كات
گۆڵێكی سه‌یر له‌لایه‌ن گۆڵچیه‌وه‌
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad