ZNA - هەولێر
لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ڕۆڵی عومان و قەتەر لە دانەوەی قەرزەکانی ئێران کە لەسەر عێراقە، ماتیۆ میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا لە راگەیەندراوێکدا لە واشنتن رایگەیاند: دەتوانم بەرژەوەندی و ئامادەیی عومان بۆ وەرگرتنی بەشێک لەو پارە ئێرانییە پشتڕاست بکەمەوە و پێشبینی دەکەین ئەم گواستنەوەیە ئەنجام درابێت.
ماتیۆ میلەر گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە پێمان وایە کە ئەمە هەنگاوێکی گرنگە بۆ دەرهێنانی ئەو پارانەی کە لە عێراقە، چونکە ئێران ئەو پارانە وەک ئامرازێکی گوشار لە دژی وڵاتانی دراوسێ بەکاردەهێنێت.
دەشڵێت: بۆیە ئەو پارانە لە عومان دەهێڵرێنەوە، بەڵام سنووردارکردنی عێراق بۆ ئەو پارانە لە عومانیشدا جێبەجێ دەکرێت، ئەم پارەیە تەنها بۆ مەبەستی مرۆیی دەتوانرێت بەکاربهێنرێت و سزای لەسەر نییە و هەر گواستنەوەیەکیش دەبێت لەلایەن وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکاوە رەزامەندی لەسەر بدرێت.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |