ZNA- هەولێر
بەرپرسانی یۆنان دەڵێن دوو فڕۆکەوان لە کاتی بەرەنگاربوونەوەی ئاگر لە دوورگەی ئۆیا گیانیان لە دەست داوە.
ئەم دوو کەسە فڕۆکەوان و هاوفڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون و تەمەنیان ٣٤ و ٢٧ ساڵ بووە.
وەزارەتی بەرگریی یۆنان سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی لە هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.
ئەمەش لە کاتێکدایە تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە لە یۆنان هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرە گەورەکانی چەند دوورگەیەکی ئەم وڵاتە دەدەن.
یۆنان بەزۆری لە وەرزی هاویندا ئاگری وەرزی گەرما بەخۆیەوە دەبینێت، بەڵام گۆڕانی کەشوهەوا بووەتە هۆی شەپۆلێکی نوێی گەرمای زۆر لە باشووری ئەوروپا.
لە زۆربەی ناوچەکانی یۆنان لە ماوەی ئەم مانگەدا پلەکانی گەرما گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠ پلەی سەدی و پێشبینییەکانی کەشناسی ئاماژە بەوە دەکەن کە پلەکانی گەرما لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دادەبەزن.
ئەم هەواڵە 328جار خوێندراوەتەوە |