ZNA - هەولێر
لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا کە لە سۆشیال میدیادا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە ژنێک لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق لە کۆپنهاگنی پایتەختی دانیمارک هەوڵی ڕێگریکردن لە پیسکردن و سووتاندنی کۆپییەکی قورئانی پیرۆز دەدات.
ئەو ژنە قورئانی لە گروپێکی توندڕەو دوورخستەوە کە خۆیان بە "نیشتمانپەروەرانی دانیمارکی" ناودەبرد، دواتر هەوڵیاندا لە ئافرەتەک بدەن، بەڵام هەرزوو پۆلیس دەستوەردانی کرد و ڕووبەڕووی ژنەکە بوونەوە و قورئانەکەیان بۆ گروپەکە توندڕەوە رەگەزپەرستەکان گەڕاندەوە.
سووتاندنی قورئانی پیرۆز لە دانیمارک لە بەردەم باڵیۆزخانەی عێراق بەردەوامە، ئەمەش هەڕەشەی زیاتری تێکچوونی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان هەردوولا دەکات، دوو ڕۆژ لەمەوبەر دوو کەس، قورئانیان سووتاند، لە کاتێکدا گروپێکی ڕاستڕەوی توندڕەوی دژە ئیسلامی دانیمارکی هەینی ڕابردوو قورئانیان سووتاندیان.
ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو، سویدییەکی بەڕەچەڵەک عێراقی بەناوی سیلوان مۆمیکا، کۆپییەکی قورئان و ئاڵای عێراقی لە بەردەم باڵیۆزخانەی بەغدا لە ستۆکهۆڵم سوتاند. بەمەش پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سوید بەرەو ئاڵۆزی چوو، تا گەیشتە ئەوەی بەتەواوی پەیوەندییەکانیان بپچڕێنن.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |