ZNA - هەولێر
ئەمڕۆ چوارشەممە ئاگر لە کەشتییەکی بارهەڵگر لە دەریای هۆڵەندا کەوتەوە و بەهۆیەوە لانیکەم کەسێک گیانی لەدەستدا و ژمارەیەک لە ئەندامانی تیمی کەشتییەکەش برینداربوون.
پاسەوانی کەناراوەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە، "ئەندامانی تیمی فڕۆکەوانەکان خۆیان هەوڵیانداوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەڵام نەیانتوانیوە ئاگرەکە بکوژێننەوە، بەداخەوە کەسێک گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون".
ئاماژەی بەوەشکرد، کەشتیی NOSی هۆڵەندی، لە بریمەرهاڤن لە ئەڵمانیاوە بەرەو پۆرسەعیدی میسر بەڕێوە بووە، نزیکەی سێ هەزار ئۆتۆمبێلی تێدابووە، دەشڵێت: پێدەچێت ئاگرەکە لە یەکێک لەو 25 ئۆتۆمبێلە کارەباییاقنەدا کەوتبێتەوە کە لەسەر كەشتیەکە بوونە.
ئەم هەواڵە 130جار خوێندراوەتەوە |