ZNA: هەولێر ئێگزیما بریتییە لە نەخۆشیەکی درێژخایەنی پێست کە پێکدێت لە ووشکبوونەوە و سووربونەوەو خورانێکی زۆری پێست کە بە پێی تەمەن شوێنی نەخۆشیەکە لە پێستی نەخۆشەکە لەوانەیە بگۆرێت، بەڵام لە منداڵی بچوک بەهیچ شێوەیەک لە ناوچەی دایبی دەرناکەوێت
. ئیگزیما زۆرتر لەو منداڵانەدا دەردەکەوێت کە لە خێزانەکانیاندا حاڵەتی هەستیاریان ( حەساسیەت) هەبێت وەک ئیگزیما، ڕەبۆ یان هەر حاڵەتێکی هەستیاری پێست یان کۆئەندامی هەناسە
. پێدەچێت نەخۆشیەیکە بەهۆی کێشە لە درووست وونی یەکێک لە پڕۆتینەکانی پێستەوە بێت کە پێی ئەووترێت فیلاگرین
. هەرچەندە نەخۆشیەکە درێژخایەنە و بەپێی کات زیادو کەم ئەکات ،بەڵام زۆرێک لەو منداڵانەی نەخۆشیەکەیان هەیە لەگەڵ گەورەبوون نەخۆشیەکەیان نامێنێت.
بۆ دڵنیابوون لە دیاریکردنی نەخۆشەکە دەبێت سەردانی پزیشکی منداڵان بکەیت
ئەم هەواڵە 175جار خوێندراوەتەوە |